پلانەكانی ترەمپ لەدوای بەفەرمی بڕیاردان لەسەر بردنەوەی بایدن ئاشكرا دەكرێن

دەرفەتی دۆزینەوەی سەرپێچی و ساختەكاری پێویست بۆ گۆڕینی ئەنجامی ھەڵبژاردن زۆر كەمە

K24 – ھەولێر:

رۆژنامەی "نیۆیۆرك تایمز" لە ھەندێك سەرچاوەی ناو كۆشكی سپیی گواستووەتەوە، لەوانەیە، ھەر لەگەڵ دووپاتكردنەوە دەرچوونی جۆزێف بایدنی ھەڵبژێردراو لە ساڵی 2020، سەرۆكی ئێستای ئەمەریكا، دۆناڵد ترەمپ كاندیدكردنەوەی خۆی بۆ ھەڵبژاردنەكانی ساڵی 2024 رابگەیەنێ.

بەپێی رۆژنامەكە، لەوانەیە لەدوای پەسندكردنی ئەمەریكا بۆ ئەنجامەكانی ھەڵبژاردنەكان ئەمە رووبدات.

بایدن، بەپێی داتا سەرەتاییەكان، بەدەنگی پێویست لە ھەڵبژاردنەكان ئەمەریكا سەركەوتنی بەدەستھێناوە بە 270 دەنگ، بەڵام كاری جیاكردنەوەی دەنگەكان لە ھەندێك ویلایەت ھێشتا ماوە.

لە ھەمان كاتدا و بەپێی رۆژنامەكە، ترەمپ ھیچ پلانێكی روونی نییە، بۆ تانەدان لە ئەنجامەكانی ھەڵبژاردنەكان، ھەرچەندە  دانینەناوە بە دۆڕانی خۆی و لەھەندێك ویلایەت سكاڵای دادگایی تۆماركردوون.

لە لای خۆیەوە، راوێژكارێكی ترەمپ بەرۆژنامەكەی گوت: "ئەو (ترەمپ) دەزانێت كارەكە تەواو بووە".

راوێژكاران بە "ترەمپ"یان راگەیاند، دەرفەتی دۆزینەوەی سەرپێچی و ساختەكاری پێویست بۆ گۆڕینی ئەنجامی ھەڵبژاردن زۆر كەمە، بەپێی رۆژنامەكە.

دادگاكان لە میشگان، جۆرجیا و پنسلڤانیا خەریكی پێداچوونەوەن دەكەن لە بارەی ئەو گوتانەی ترەمپ گوایە ساختەكاری بەرفراوان ئەنجامدراوە، كە ترەمپ لە تویتەر چەند بارە دەكاتەوە.

بەرپرسان دەڵێن سەرپێچی گەورە لە ھەڵبژاردنەكاندا نەبوونە، ھەروەھا وەزارەتی ئەمنی ناوخۆیی دوێنێ پێنجشەممە گوتی: ھیچ تۆمارێكی نییە لە بارەی دەنگی ونبوو یان گۆڕاو لە ھیچ ویلایەتێكدا.