بایدن بیر لە دامەزراندنی ھیلار كلنتن دەكاتەوە وەك باڵیۆزی ئەمەریكا لە نەتەوە یەكگرتووەكان
.jpg)
K24 – ھەولێر:
ھەندێك راپۆرت ئاماژە بەوە دەكەن، تیمی سەرۆكی ھەڵبژێردراوی ئەمەریكا، جۆزێف بایدن، بیر لەوە دهكاتەوە، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمەریكا، ھیلاری كلنتن وەك باڵیۆزی ئەمەریكا لە نەتەوەیەكگرتووەكان دابمەزرێنێت.
رۆژنامەی "واشنتن پۆست" رایگەیاند، كەسێكی ئاگادار لە سەر دۆسییەكە ئاشكرایكردووە، لێكۆڵینەوە لەسەر كاندیكردنی كلنتن دەكرێت، وەك بژارەدەیەك بۆ بەڕێوەبردنی ئەو پۆستە، چونكە ئەو كارە " دوای قۆناغی دۆناڵد ترەمپ، شكۆ و پێگهی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا زیاد دەكات".
ھەواڵی كاندیدكردنی كلنتن بۆ ئەو پۆستە، لەو كاتەوە دێت، كە بایدن ھەوڵیدا تێڕوانینی سەركردەكانی جیھان بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە پەیوەندییەكانی دەرەكیدا بگۆڕێت و گوتی: " فێریان دەكەم ئەمەریكا گەڕایەوە، دەگەڕێینەوە یارییەكە".
سەرچاوە "فۆكس نیوز"