ئەردۆغان: ئەوەی ھەوڵبدات بەسەر توركیادا زاڵ بێت چارەنووسێكی بە ئازار ده‌بێت لەدەست ھێزە تایبەتەكان

سەرۆكی توركیا ئاماژەی بە ئاستی ھۆشیاری و ئاماده‌باشی ھێزەكانی تایبەتی سوپاكەی كرد بۆ شەڕ

K24 – ھەولێر:

سەرۆكی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بە ئاستی ھۆشیاری ئاماده‌باشی ھێزەكانی تایبەتی سوپاكەی كرد بۆ شەڕ و ھەڕەشەی "چارەنووسێكی بە ئازاری" لە دوژمنەكانی كرد.

ئەمڕۆ ھەینی لە گوتەیەكیدا لە فەرماندەی فەوجی تۆپھاوێژی 105 لە ناوچەی چورلو لە ویلایەتی تكیرداغ، ئەردۆغان دووپاتیكردەوە، "ئاڵای ھیچ یەكەیه‌كی سوپای توركیا ناكەوێت، تا وەكوو دوا سەربازی نەكوژرێت".

گوتیشی: "ھەر كەسێك بیەوێت بەسەر وڵاتمان، زانستمان و بانگمان زاڵ بێت، دەبێت بزانێت چارەنووسێكی بە ئازار چاوەڕێی دەكات لەسەر دەستی ھێزە تایبەتەكانمان".

سەرچاوە: "ئەنادۆڵ"