ئۆباما: گەیشتنی ترەمپ بە كۆشكی سپی وەك كاردانەوە ھات لە ھەبوونی پیاوێكی رەش لەوێ
.jpg)
K24 – ھەولێر:
سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا، باراك ئۆباما رایگەیاند، گەیشتنی دۆناڵد ترەمپ بە كۆشكی سپی، وەك كاردانەوەیەك ھات لە بەرامبەر ئەوەی لەپێش ئەو پیاوێكی رەش سهرۆك بوو.
لە پەرتووكی " A Promised Land" كە لە رۆژی 17ی تشرینی دووەم دەكەوێتە بازاڕەوە و تێیدا ئۆباما ژیانی سیاسی و كەسایەتی خۆی دەخاتەڕوو، باس لە گەیشتنی بە پۆستی سەرۆكایەتی دەكات و چۆن ئەوە كاریگەری كردە سەر پەیوەندییەكانی نژادی لە وڵاتدا و گوتی: "شتەكە وابوو وەك بڵێی ھەبوونی من لە كۆشكی سپی تۆقاندنێكی گەورەیه. دۆناڵد ترەمپ رێك ئاوا تێگەیشت، كاتێك دەستی بە پڕوپاگهند كرد بەوەی من لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە دایك نەبوومە، بەواتای من سەرۆكێكی نایاسایی بوومە".
ئۆباما گوتی: "ترەمپ بەڵێنی ئەكسیری بۆنیگەرانی نژادیان بە ملیۆنان ئەمەریكایی دا، ئەوانەی كە ھەبوونی پیاوێكی رەش لە كۆشكی سپی ئەوانی تۆقاندبوو".
سەرچاوە: "سكای نیوز"