دوو کەس لە بەردەم مزگەوتی گەورەی سلێمانی کوژران

K24- هەولێر:
بەھۆی شەڕە چەقۆ دوو گەنج لەبەردەم مزگەوتی گەورە کوژران.
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە کوردستان24ـی راگەیاند، بەھۆی ئەو شەڕەوە دوو گەنج بەناوەکانی س.د تەمەن 23 ساڵ و ک.ج 22 ساڵ کوژراون.
راشیگەیاند، تەرمی ئەو دوو کەسە لە سەنتەرەکەی ئەوانەوە رەوانەی پزیشکی داد کراون.
بەھۆی ئەو ڕووداوە دوو کەس دەستگیرکراون. سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە کوردستان24ـی راگەیاند، لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەست پێکردووە.
H.J