محەمەد سەڵاح بۆ جاری دووەم پشکنینی کۆرۆنای کرد

محەمەد سەڵاح هێرشبەری میسڕی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بۆ جاری دووەم ئەنجامی پشکنینەکەی پۆزەتیڤ دەرچوو.

رۆژنامەی تایمزی بەریتانی بڵاویکردووە، دوای ئەوەی محەمەد سەڵاح هێرشبەری میسڕی یانەی لیڤەرپوول دەرکەوت کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، ئەو یاریزانە بۆ جاری دووەم پشکنینی کرد، بۆ ئەوەی دڵنیابێت کە هەڵگری پەتاکەیە، بەڵام بۆ دووەمجاریش ئەنجامەکەی پۆزەتیڤ دەرچوو و بەم شێوەیە ئەو یاریزانە ناچارە دوو هەفتە لە کەرەنتین بێت، تا ئەو کاتەی بە تەواوەتی پەتاکە تێدەپەڕێنێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی بلاوکردووە، سەڵاح دوای بەشداری کردنی لە ئاهەنگ بوک گواستنەوەی براکە لە شاری قاهیرەی وڵاتەکەی، تووشی کۆرۆنا بووە.