پۆلیسی ئەڵمانیا بە ئاوی سارد بڵاوەی بە خۆپیشاندەرانی دژبەری قەدەغەی هاتووچۆ کرد

داوایان دەکرد تەواوی رێکارەکانی قەدەغەی هاتووچۆ ئاسایی بکرێنەوە

K24 - هەولێر

لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا، دژبەرانی راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ، خۆپیشاندانیان کرد و داوایان کرد حکومەتی هەرێمی هیسێ تەواوی رێکارەکانی قەدەغەی هاتووچۆ ئاسایی بکاتەوە.

خۆپیشاندەران درووشمی جیاوازیان لەدژی دەسەڵاتداران بەرزکردەوە، لە بەرامبەردا، پۆلیس ئاوی ساردی بۆ بڵاوپێکردنی خۆپیشاندەران بەکارهێنا، لەکاتێکدا پلەی گەرما نزیک بوو لە 7 پلەی سیلیزی.

لە خۆپیشاندانەکەی دوێنێ (شەممە، 14-11-2020) جیاواز لەمانەش، دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی و بەستنی ماسک لەبەرچاو نەگیرا بوو.

لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، زیاتر لە 773 هەزار کەس لە ئەڵمانیا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و زیاتر لە 12 هەزار و 300 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

ئەڵمانیا لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە کیشوەری ئەوروپا، وەکو نموونەیەک سەیردەکرا بەهۆی رێکارەکانی خۆپارێزی، هەروەها بەهۆی کەمیی رێژەی مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەچاو وڵاتانی دیکە.

دیمەنێکی خۆپیشاندانەکە، وێنە: Yann Schreiber / AFP
دیمەنێکی خۆپیشاندانەکە، وێنە: Yann Schreiber / AFP
دیمەنێکی خۆپیشاندانەکە، وێنە: Yann Schreiber / AFP
دیمەنێکی خۆپیشاندانەکە، وێنە: Yann Schreiber / AFP

هـ.ر.