سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە

تاوتوێی تێپەڕاندنی یاسای قەرزی عێراقی دەكەن

K24 - ھەولێر

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان له‌باره‌ی یاسای قەرزی عێراقی كۆببنه‌وه‌ و بڕیاری پێویست له‌باره‌ی تێپه‌ڕاندنی ئه‌م یاسایه‌ له‌ په‌رله‌مانی عێراق به‌بێ كورد‌ بده‌ن.

بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە 12/11/2020، پەرلەمانتارە شیعە و سوننەكان لە پەرلەمانی عێراق بەبێ خواستی كورد  و بێ ئامادەبوونی پەرلەمانتارانی كورد یاسای قەرزیان پەسند كرد. بەپێی ئەو ماددانەی لە یاسای قەرزدا هاتوون، کە سەرجەم پەرلەمانتارانی کورد لە هەموو فراکسیۆنە کوردستانییەکان لەدژی وەستانەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی بەشێکی ئەو قەرزە وەربگرێت، دەبێت داهاتە نەوتی و نانەوتییەکان رادەستی بەغدا بکات، بەڵام ئەوان رازی نەبوون و هۆڵی کۆبوونەوەکەیان جێهێشت، پەرلەمانتارانیش بە شیعە و سوننـەوە دەنگیان لەسەر پڕۆژەیاساکەدا.