نێچیرڤان بارزانی: ئه‌وه‌ی له په‌رله‌مانی به‌غدا ئه‌نجامدرا سزادانی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانه
K24- هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نگه‌رانی خۆی له‌و یاسایه نیشاندا كه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌بێ ده‌نگی كورد تێپه‌ڕێندرا و دووپاتی كرده‌وه، وه‌ك ئامرازێك بۆ سزادانی گه‌لی كوردستان له‌و یاسایه ده‌ڕوانین.
ئه‌م گوتانه‌ی نێچیرڤان بارزانی له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دوای كۆبوونه‌وه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان هاتوون و جه‌ختی كرده‌وه، زۆر نیگه‌رانین له‌و یاسایه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌رچوو، چونكه وه‌ك سزایه بۆ مووچه‌خۆر و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و زۆر نیگه‌رانین له‌و پێشهاته و به پێشهاتێكی مه‌ترسیدار له عێراق وه‌سفی ده‌كه‌ین.
نێچیرڤان بارزانی راشیگه‌یاند، ئه‌و كاره‌ی كرا پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌و پره‌نسیپانه‌یه كه له ساڵی 2003 عێراقمان له‌سه‌ری بنیاتناوه و پێچه‌وانه‌ی شه‌راكه‌ته، كێشه‌كانی عێراقیش به‌وه چاره‌سه‌ر نابێت، چونكه ئه‌مڕۆ لایه‌نێك و چه‌ند لایه‌نێك له‌ناو په‌رله‌مان هێزیان هه‌یه و ده‌توانن یاسایه‌ك بسه‌پێنن، نازانم چۆن پێشبینینی ده‌كه‌ن سه‌ركه‌وتوو ده‌بن.
گوتیشی: ئێستا ده‌ركه‌وت كه گه‌وره‌ترین شكستیان هێناوه، پشتگوێخستنی به‌شێكی گرنگی پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی عێراق كه له هه‌رێمی كوردستانه، هه‌ڵه‌یه. زۆر له هێزه سیاسییه‌كانی عێراق نیگه‌رانین و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستكه‌وت نییه بۆ ئه‌وان، به‌ڵكو گه‌وره‌ترین شكسته بۆ ئیداره‌دانی وڵاتێك كه پێی ده‌گوترێت عێراق.
جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌وان ماف به‌خۆیان بده‌ن مووچه و قووتی خه‌ڵكی كوردستان ببڕن به‌و زمانه تونده‌ی یاساكه‌ی پێ نووسراوه، چۆن ده‌توانن بپرسن كه خه‌ڵكی كوردستان خۆی به به‌شێك له عێراق بزانێت!!.
هه‌روه‌ها گوتی: هه‌رێمی كوردستان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له به‌رپرسیارێتی راناكات و ئاماده‌یه به‌رامبه‌ر به عێراق ئه‌ركه‌كانی جێبه‌جێ بكات، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه: كه ئایا ئه‌و یاسایه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌رچووه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر دۆسیه‌ی نه‌وت رێكنه‌كه‌وتووه؟ نه‌خێر به هیچ شێوه‌یه‌ك راست نییه، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سه‌رۆك وه‌زیران و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و ته‌نانه‌ت خۆشم رامان گه‌یاندووه، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك بۆ رێكه‌وتن ئاماده‌ین، حكومه‌تی فیدرالی له به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان رێكه‌وتووه، كه ئه‌وان 320 ملیار بده‌ن، كه به‌شێكی زۆر كه‌مه له دابین كردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام رازی بووینه تا كۆتایی ساڵ به‌رده‌وام بێت، له كۆتایی ساڵ و یاسای نوێی بودجه‌ی 2021ی عێراقیش، رێكه‌وتنی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی: ئه‌وه‌ی روویدا "موفاجه‌ئه‌یه‌كی" زۆر گه‌وره‌بوو. له دانیشتنی په‌رله‌مان هه‌موو ئه‌و راستیانه بۆ خه‌ڵكی كوردستان و عێراقیش باس ده‌كه‌ین، كه چۆن له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیه له‌گه‌ڵ به‌غدا رێكبكه‌وین، هه‌موو شته‌كان به نووسراو و داتا و و ژماره هه‌یه.
نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، په‌یامی من بۆ هێزه سیاسییه‌كانی عێراق ئه‌وه‌یه، كه هه‌رێمی كوردستا ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ به‌غدا رێكه‌وتن له‌سه‌ر نه‌وت و هه‌موو پرسه‌كانی دیكه بكات، چونكه كێشه‌كه به‌س نه‌وت نییه، به‌ڵكو كێشه‌ی زۆر جددین له عێراق، به‌بێ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه مه‌حاڵه عێراق بتوانێن سه‌قامگیری خۆی بپارێزێت.
هه‌روها گوتی: من له‌و چوارچێوه‌یه وه‌كو سه‌رۆكی هه‌رێم داوا ده‌كه‌م، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رۆڵی خۆیان ببینن، چونكه ده‌توانین چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بدۆزینه‌وه. ده‌مه‌وێت بڵێم: حكومه‌تی هه‌رێم ئێستا یه‌ك ئه‌ركی له پێشینه‌ی هه‌یه، ئه‌ویش دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه، پێزانینی زۆریشمان هه‌یه بۆ مووچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، كه تێده‌گه‌ن ئه‌وه كێشه‌كه هه‌یه و به‌رگه‌یان گرتووه، دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه كه له حكومه‌ت و په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م كاری له پێشینه ئه‌وه‌یه، چاره‌سه‌ری كێشه‌ی مووچه بكه‌ین.