نێچیرڤان بارزانی: شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، رایگه‌یاند، له رۆژانی داهاتوودا شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له باره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولا بكات.
داواكاری به‌غدا بوو
سه‌رۆكی هه‌رێم له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، باسی له ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌رامبه‌ر مافی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان كرد و گوتی: حكومه‌تی هه‌رێم خۆی به به‌رپرسیار ده‌زانێت له دابینكردنی ماف و شایسته داراییه‌كانی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان.
گوتیشی: پرسی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به‌و جۆره نییه، كه باس ده‌كرێت، له بنه‌ڕه‌تدا به‌غدا خۆی داوایكرد، هه‌رێمی كوردستان نه‌وتی خۆی هه‌نارده بكات و ئه‌و فشارانه‌ی ئێستا درووست ده‌كرێت هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به رووسنه‌فت و رێككه‌وتنی په‌نجا ساڵه‌ی نێوان هه‌رێم و توركیاوه نییه.
كێشه‌ی بنه‌ڕه‌تی
روونیشیكرده‌وه، كێشه‌ی بنه‌ڕه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه، رێژه‌ی مووچه خۆرانی هه‌رێم زۆره و له كابینه‌ی دووه‌مه‌وه تا ئێستا ئاوا هاتووه.
سه‌رۆكی هه‌رێم یاسای وه‌رگرتنی قه‌رزی عێراقی به "سته‌م دژی خه‌ڵكی كوردستان" وه‌سفكرد و گوتی: گه‌وره‌ترین گورزیان له به‌یه‌كه‌وه‌ژیان و ئاشتی ناوخۆیی دا، به جۆرێك گه‌نجانی كورد پرسیار بكه‌ن، ئه‌مه ئه‌و عێراقه بوو، بڕیاره به‌یه‌كه‌وه تێیدا بژین.
هه‌ڵوێستی سه‌رۆك كۆمار
سه‌رۆكی هه‌رێم ئاشكراشیكرد، ئه‌وان له په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وامدان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆماری عێراق، به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح و گوتی: ئێمه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار له په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وامداین و له‌سه‌ر خه‌تین، به‌ڵام ئه‌و یاسایه‌ی ده‌ركراوه، به جۆرێكه، كه واژووی سه‌رۆك كۆماری نه‌وێت. بژارده‌ی ئێمه ته‌نیا گفتوگۆیه.
راده‌ستكردنی نه‌وت
له باره‌ی پرسی راده‌ستكردنی نه‌وت، سه‌رۆكی هه‌رێم گوتی: هه‌رێمی كوردستان هیچ كێشه‌یه‌كی له‌سه‌ر راده‌ستكردنی نه‌وت بۆ به‌غدا نییه. سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان خۆی نووسراوی ره‌سمی واژوو كردووه و ناردوویه‌تی بۆ به‌غدا، كه لاریمان له‌سه‌ر راده‌ستكردنی نه‌وت نییه.
روونیكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان رێككه‌وتنی هه‌بووه له‌گه‌ڵ به‌غدا، كه كار به‌و رێككه‌وتنه بكه‌ن بۆ سێ مانگی داهاتوو و له سه‌ره‌تای ساڵی نوێ، گفتوگۆ بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نه‌وت و بودجه و ناوچه‌كانی مادده‌ی 140 و ئه‌مه‌ش هه‌مووی به نووسراو هه‌یه و له رۆژانی داهاتوودا له په‌رله‌مان ئه‌و نووسراوانه ده‌خرێنه به‌رده‌ست په‌رله‌مانتاران.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا، نێچیرڤان بارزانی، گوتی: ئیشی "حصری" حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دانووستانه له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن و هه‌رێمی كوردستان به هه‌موو جۆرێك ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ به‌غدا رێككه‌وتن بكات.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێت سه‌قامگیری هه‌بێت، ده‌بێت رێككه‌وتن بكه‌ین. ده‌بێت بیر له شێوه‌ی مامه‌ڵه‌ی به‌غدا بكرێته‌وه. ئه‌وان تا ئێستا بیركردنه‌وه‌یان فیدراڵی نییه، به‌ڵكو ئه‌وان به فیكری مه‌ركه‌زیه‌تی تونده‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا فیدراڵیمان هه‌یه، وه‌ڵامه‌كه‌ی نییه. نیمانه.
900 ملیار
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه‌شكرد، لایه‌نه‌كانی عێراق له پرسی فیدراڵی پاشه‌كشه‌یان كردووه و خه‌ڵكی كوردستان ئه‌و هه‌سته‌ی بۆ درووست بووه، كه پرسیار له باره‌ی داهاتووی خۆیه‌وه بكات و كه‌س نازانێت چاره‌نووسی نه‌وه‌ی داهاتوو چی ده‌بێت به‌م جۆره.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌گه‌ر به‌غدا 900 ملیار بدات، فه‌رموون هه‌موو نه‌وته‌كه ببه‌ن.