هه‌وڵی به‌قاچاغ بردنی "بڕێكی زۆر"ـی ده‌رمان له به‌یرووته‌وه بۆ عێراق شكستی پێهێنرا

K24 – هه‌ولێر:
له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌یرووت، بڕێكی زۆر ده‌رمانی قاچاغ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا، كه به نیازی ره‌وانه‌كردنی بۆ عێراق گه‌یه‌ندرابووه فڕۆكه‌خانه‌كه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له هێزی ئه‌منی لوبنان بڵاویكرده‌وه، شه‌وی رابردوو، له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌یرووت توانیویانه كه‌سێك ده‌ستبه‌سه‌ر بكه‌ن، كه بڕێكی زۆر ده‌رمانی پێبووه و ویستوویه‌تی به قاچاغ بیبات بۆ عێراق.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و كه‌سه، ده‌رمانه‌كانی له ژماره‌یه‌ك ده‌رمانخانه كڕیوه و هه‌وڵیداوه بیبات بۆ عێراق.
هێزه ئه‌منییه‌كانی لوبنان ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه له‌و رووداوه كردووه.
هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری بازرگانیكردن به‌و ده‌رمانانه و جۆری ده‌رمانه‌كان رانه‌گه‌یه‌ندراوه.