كەشناسی رەوشی كەشوھەوای دوو رۆژی راگەیاند

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری كەشوھەوا راگەیاند بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان ھەور دەبێت و باران دەبارێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی سێشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەوربێت ئەگەری بارینی نمە باران ھەیە بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەكان. دوای نیوەڕۆ ئاسمان دەگۆڕێت بۆ پەڵە ھەور و ساماڵ.