ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵاڵ: موزایه‌داتی سیاسی ئێمه‌ی به‌و حاڵه گه‌یاندووه
K24- هه‌ولێر:
ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵال، گوته‌بێژی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یان ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان به به‌شێك له عێراق دابنێین و هاوشێوه‌ی به‌سره و پارێزگاكانی دیكه‌ی وڵات وه‌ك هاووڵاتیانی عێراقی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین، یانیش ئه‌وه‌تا به پێچه‌وانه‌وه ده‌بێت رێگه‌یان پێ بده‌ین ئه‌زموونی ساڵی 2017 دووباره بكه‌نه‌وه و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ریفراندۆم، ئه‌مه‌ش نابێت.
ئه‌م گوتانه‌ی ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵال له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئه‌خبارییه هاتوون و دووپاتیكرده‌وه، پابه‌ندییه‌ك له نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و رێكه‌وتن له نێوانیان كراوه، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه پێویسته 320 ملیار بۆ دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به هه‌رێمی كوردستان بدرێت. ئه‌گه‌ر بپرسین بۆچی 320 ملیار؟ كه هه‌میشه ده‌ڵێن: "ئه‌و بڕه پاره‌یه زۆره مسته‌فا كازمی بۆ مه‌سعود بارزانی ده‌ینێرێت"، وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه حكومه‌ت ئێستا له‌سه‌ر بودجه‌ی ساڵی 2019 ده‌ڕوات، ئه‌مه‌ش به‌وه‌ی كه بڕیار له‌سه‌ر بودجه‌ی ساڵی 2020 نه‌دراوه، پێشتر حكومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌سه‌ڵاتی نه‌بوو و كاربه‌ڕێكه‌ر بوو، له‌به‌ر بێده‌سه‌ڵاتی فریای ئه‌وه‌ش نه‌كه‌وت پڕۆژه‌یاسای بودجه پێشكه‌ش بكات، بۆیه ئێمه ناچار بووین بۆ ئه‌مساڵیش كار به بودجه‌ی ساڵی 2019 بكه‌ین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی بودجه‌ی ساڵی 2019 بكه‌ین، ئه‌و كات ده‌زانین كه بودجه‌ی عێراق زیاتره له 100 ملیار دۆلار، هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستانیش له‌و بودجه‌یه كه به 12.67% دیاریكراوه، بۆیه له‌و 100 ملیار دۆلاره به‌گوێره‌ی بودجه‌ی ساڵی 2019، به‌لایه‌نی كه‌م پێویسته مانگانه یه‌ك ملیار به هه‌رێمی كوردستان بدرێت، ئه‌ی كه‌واته بۆچی مانگانه ته‌نیا 320 ملیار دیناری پێ ده‌درێت، كه ده‌كاته 250 ملیۆن دۆلار نه‌ك دۆلار؟ بۆچی؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه، چونكه حكومه‌تی ئێستای عێراق مانگانه پاره‌ی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه له هه‌رێمی كوردستان ده‌بڕێت، هه‌روه‌ها ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش ده‌بڕێت، كه بۆ داهاتی ناوخۆیی و ده‌روازه سنوورییه‌كان مه‌زه‌نده ده‌كرێت و خه‌رجییه سیادییه‌كانی فیدراڵیش لێی ده‌بڕێت، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه 320 ملیار دیناری عێراقییه، كه هاوتایه له‌گه‌ڵ نزیكه‌ی 250 ملیۆن دۆلار.
دووپاتیشی كرده‌وه، ئه‌ركی حكومه‌تی عێراقه پابه‌ندی دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بێت، چ له به‌سره یان له هه‌رێمی كوردستان، كه له چوارچێوه‌یه‌كی یاساییدا هه‌مان گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ حكومه‌ت هه‌یه، ناكرێت له‌به‌ر بوونی ناكۆكی سیاسی هاووڵاتیانی پارێزگاكانی هه‌ولێر، دهۆك و سلێمانی برسی بكرێن.
گوتیشی: چه‌ند كێشه‌یه‌ك هه‌ن كه ماوه‌ی 17 ساڵه به چاره‌سه‌رنه‌كراوی ماونه‌ته‌وه، بوونی ئه‌و كێشانه‌ش گوناهی حكومه‌ت نییه، ناكرێت له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان قووتی خه‌ڵك ئاوێته‌ی موزایه‌داتی سیاسی بكرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی به‌و قۆناغه گه‌یاند، ئه‌و موزایه‌داته سیاسیانه بوون، كه له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌رده‌وام وروژێندراون.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر ناردنی 320 ملیار دیناره‌كه كراوه، پێویست بوو تا ساڵی 2021 كاری پێ بكرێت.