وەزارەتی تەندروستی ئاماری نوێی كۆرۆنای راگەیاند

ژماره‌ی تووشبوون به‌ كۆرۆنا سنووری 90 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند

K24- هه‌ولێر:

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، ئامارێكی نوێی كۆرۆنای راگەیاند و ئاشكرای كرد، لە ماوەی 24 كاتژمێردا 659 كەسی دیكە لە ھەرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوونە.

لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی ئاماژە بەوەشكراوە، لە 24 كاتژمێردا 23 تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

سەبارەت بەو تووشبووانەی چاكبوونەتەوە، لە راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی ھاتووە، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 232 تووشبووی كۆرۆنا بە تەواوی چاكبوونەتەوە.

دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی: