به فه‌رمی یانه‌ی سۆران راهێنه‌ری نوێی ده‌ستنیشان كرد
ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی سۆران بڕیاری دا ره‌فیق سه‌عید راهێنه‌ری وه‌رزی رابردووی یانه‌كه بگه‌ڕێنێته‌وه پۆسته‌كه‌ی و سبه‌ی سێشه‌ممه به فه‌رمی سۆران ده‌ست به ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ وه‌رزی نوێی خولی نایابی كوردستان ده‌كه‌ن.
فه‌رمان ئیسماعیل به‌رپرسی راگه‌یاندنی یانه‌ی سۆران له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان24 ئاشكرای كرد كه ره‌فیق سه‌عید به راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی سۆران ده‌ستنیشانكراوه و گوتیشی: رۆژی سێشه‌ممه به فه‌رمی مه‌شق و راهێنانه‌كان بۆ وه‌رزی نوێی خولی نایابی كوردستان ده‌ستپێده‌كه‌ن و پلان بۆ ئه‌نجامدانی یاری دۆستانه داده‌نێن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24 هه‌ریه‌كه له زانا حه‌مه‌ده‌مینی یاریده‌ری راهێنه‌ری یانه‌ی سۆران و نیهاد موڕاد راهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی هه‌ڵۆ بۆ وه‌رگرتنی پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی سۆران به‌ربژێركرابوون، نیهاد موڕاد زۆر له وه‌رگرتنی پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی سۆران نزیك بوو، به‌ڵام به‌هۆكاری كێشه‌ی دارایی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی سۆران نه‌یتوانی مه‌رجه داراییه‌كانی نیهاد موڕاد جێبه‌جێ بكات، بۆیه ره‌فیق سه‌عیدی گه‌ڕانده‌وه، دوای ئه‌م بڕیاره‌ش زانا حه‌مه‌ده‌مین دوای ساڵێك ده‌سته‌له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له پۆستی یاریده‌ری راهێنه‌ری یانه‌ی سۆران راگه‌یاند.
یانه‌ی سۆران بۆ ركابه‌رییه‌كانی وه‌رزی 2020 ـ 2021 كه‌وتۆته كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می خولی نایابی كوردستان و هاوشانی هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی (برایه‌تی، هه‌ولێر، شێروانه، سیروانی نوێ، هه‌ڵۆ و چه‌مچه‌ماڵ یاری ده‌كات، یه‌كه‌مین یاری سۆران له‌م وه‌رزه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان به‌رامبه‌ر شێروانه ده‌بێت.