سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا داوای له په‌رله‌مان كرد رێگه بدات سوپا ره‌وانه‌ی ئازه‌ربیجان بكه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، یادداشتێكی ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی كرد، بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان رێگه بدات سوپا ره‌وانه‌ی ئازه‌ربیجان بكرێت.
به گوێره‌ی یادداشته‌كه، سوپای توركیا له ناوچه‌كانی قه‌ره‌باغ شانبه‌شانی سوپای رووسیا، چاودێری ئاگربه‌ست و جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی ئازه‌ربیجان و ئه‌رمینیا ده‌كه‌ن، كه رۆژی 9ی ئه‌م مانگه به سه‌رپه‌رشتی رووسیا واژوو كرا.
ناردنه ده‌ره‌وه‌ی سوپای توركیا، به گوێره‌ی ده‌ستووری ئه‌و وڵاته پێویستی به ره‌زامه‌ندی په‌رله‌مان هه‌یه.
ساڵانه په‌رله‌مانی توركیا واده‌ی مانه‌وه‌ی سوپای توركیا له عێراق و سووریا درێژ ده‌كاته‌وه.