ئۆباما: لەترسی ژنەكەم لە ئیدارەی بایدن كار ناكەم!

ئۆباما چاوی بڕیوەتە دوورەپەرێزی لە سیاسەت

K24 – ھەولێر:

سەرۆكی پێشووتری ئەمەریكا، باراك ئۆباما رایگەیاند، ئەگەرلە ئیدارەی بایدن كاریان پێشكەشكرد رەتیدەكاتەوە، چونكە دەترسێ میشیلی ھاوسەری جێیبهێڵێت.

لە گفتوگۆیەكیدا لەگەڵ تۆڕی "سی بی ئێس سەندەی مۆرنینگ"، بەپێی رۆژنامەی گاردیان، ئۆباما بە گاڵتەوە گوتی: "ھەندێك شت ھەیە نایكەم، نەوەك میشێل بەجێمبهێڵێت بڵێ: چی؟ ئەوە تۆ چی دەكەی؟".

ئۆباما جەختیكردەوە، ئامادەیە بە ھەموو جۆرێك ھاوكاری جۆ بایدن و ئیدارەكەی بكات، بەڵام پلانی نییە "بۆ كار بچێتە ئەوێ".

ئۆباما لە قسەكانی  سەبارەت بە ھاوسەرەكەی بەردەوام بوو و گوتی: "من قوربانییەكانی ئەو پێدەزانم.. بەھەر ھۆیەك لە ھۆكارەكان بێت، بەجۆرێك لێمخۆش بووە.. ھێشتا جار بەجار بەبیرم دێنێتەوە، كە لە پێناو مندا چەند بەرگەی گرتووە".

ئۆباما چاوی بڕیوەتە دوورە پەرێزی لە سیاسەت، ئاماژەشیكرد، بەجێھێشتنی ھەموو ئەو شتانە و فڕێدانیان بۆ دواوە و نەگەڕانەوە بۆیان وا دەكات مرۆڤ ھەندێكجار ھەستبكات، تازە بۆ ژیان گەڕاوەتەوە.

سەرچاوە: RT