توێژه‌رێكی سیاسی: كتێبی "بۆ مێژوو"ـی سه‌رۆك بارزانی زۆر په‌یامی گرنگی تێدایه‌

بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە توێژەر و مامۆستایانی زانكۆ
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

لە ھەولێر بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە توێژەر و مامۆستایانی زانكۆ، لە لایەن لێكۆڵەر "ھەڵمەت غەریب" خوێندنەوەیەكی سیاسی و مێژوویی بۆ كتێبی سەرۆك بارزانی كرا كە لە ماوەی رابردو چاپ و بڵاو كرایەوە، ھەڵمەت غەریب باسی تایبەتمەندی پەیامەكانی سەرۆك بارزانی لەو كتێبە دۆكیۆمێنتیە كرد و لەگەڵ ئامادەبووان بابەتی ناو كتێبەكەیان زیاتر شیكردەوە.

كتێبێ "بۆ مێژوو"ی سەرۆك بارزانی  لە مانگی 10 ی ئەمساڵ بۆ جاری دووەم چاپ و بڵاو كرایەوە لەم كتێبە، كە ھەر لە دابەشبوونی  كوردستان لە شەڕی چاڵدێران لە نێوان عوسمانی و سەفەوییەكان  دەستیپێكردوە و تێیدا باسی چارەنوسی كورد و لە چوار چێوەی یاسای نێودەوڵەتی و  رەھەندە دەستوری و یاساییەكانی ریفراندۆم و پێشێلكارییەكانی دەستووری ھەمیشەیی عێراق و زۆر پرسی دیكە كراوە، بەڵگەیەكی تەواو دیكۆمێنتارییە بۆ مێژوی خەباتی كورد.