ڤیان سه‌بری: داوای هه‌موواری یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه ده‌كه‌ین
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ڤیان سه‌بری، رایگه‌یاند، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه له رۆژنامه‌ی "وه‌قائیعی عێراقی"، داوای هه‌مواری یاساكه ده‌كه‌ن.
له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24، ڤیان سه‌بری گوتیشی: ئێمه وه‌ك لایه‌نه كوردییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌و رێگه یاساییه‌مان له‌به‌رده‌مه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین رێگری بكه‌ین له چه‌سپاندنی ئه‌و یاسایه‌ی كه به بێ ده‌نگی كورد په‌سند كرا.
به‌ره‌به‌یانی رۆژی 12ی ئه‌م مانگه، له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به زۆرینه‌ی ده‌نگی لایه‌نه‌كانی شیعه و سوننه، سه‌ره‌ڕای به‌رهه‌ڵستی لایه‌نه كوردییه‌كان، ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه‌ی ئیتیحادی درا.
یاسا نوێیه‌كه، رێگه به حكومه‌ت ده‌دات، بڕی 12 ترلیۆن دینار له ناوخۆ و ده‌ره‌وه قه‌رز بكات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی عێراق له سێ مانگی كۆتایی ئه‌مساڵ دابین بكات.
ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه ناڕه‌زایه‌تی كوردی لێكه‌وته‌وه و له‌سه‌ر داوای سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان دوێنێ یه‌كشه‌ممه كۆبوونه‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له باره‌ی پرسی نه‌وت له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان هیچ كێشه‌یه‌كی له‌سه‌ر راده‌ستكردنی نه‌وت بۆ به‌غدا نییه. سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان خۆی نووسراوی ره‌سمی واژوو كردووه و ناردوویه‌تی بۆ به‌غدا، كه لاریمان له‌سه‌ر راده‌ستكردنی نه‌وت نییه.
روونیكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان رێككه‌وتنی هه‌بووه له‌گه‌ڵ به‌غدا، كه كار به‌و رێككه‌وتنه بكه‌ن بۆ سێ مانگی داهاتوو. له سه‌ره‌تای ساڵی نوێ، گفتوگۆ بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نه‌وت و بودجه و ناوچه‌كانی مادده‌ی 140 و ئه‌مه‌ش هه‌مووی به نووسراو هه‌یه و له رۆژانی داهاتوودا له په‌رله‌مان ئه‌و نووسراوانه ده‌خرێنه به‌رده‌ست په‌رله‌مانتاران.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا، نێچیرڤان بارزانی، گوتی: ئیشی "حصری" حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دانووستانه له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن و هه‌رێمی كوردستان به هه‌موو جۆرێك ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ به‌غدا رێككه‌وێت.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێت سه‌قامگیری هه‌بێت، ده‌بێت رێككه‌وتن بكه‌ین. ده‌بێت بیر له شێوه‌ی مامه‌ڵه‌ی به‌غدا بكرێته‌وه. ئه‌وان تا ئێستا بیركردنه‌وه‌یان فیدراڵی نییه، به‌ڵكو ئه‌وان به فیكری مه‌ركه‌زیه‌تی تونده‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا فیدراڵیمان هه‌یه، وه‌ڵامه‌كه‌ی نییه. نیمانه.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاشكراشیكرد، له رۆژانی داهاتوودا شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له باره‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه بكه‌ن.
له نوێترین هه‌ڵوێستیدا، شه‌وی رابردوو، له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "عێراقییه‌ی هه‌واڵیی"، گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق، "ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵاڵ" رایگه‌یاند، به گوێره‌ی یاسای بودجه‌ی 2019، پێویست بوو هه‌موو مانگێك یه‌ك ملیار دۆلار ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكرێت، دوای لێبڕینی به‌های 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه و كه‌مكردنه‌وه‌ی پشكی هه‌رێم بۆ بودجه‌ی سیادی، 320 ملیار دینار ماوه‌ته‌وه و ئه‌و پاره‌یه شایسته‌ی دارایی هه‌رێمی كوردستانه.
گوته‌بێژه‌كه‌ی حكومه‌تی به‌غدا گوتیشی: ناكرێت مووچه و شایسته‌ی دارایی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بخزێنرێته ململانێی سیاسییه‌وه. ئێمه له‌سه‌ر بنه‌مای یاسای بودجه‌ی 2019 ئه‌مساڵ مووچه‌مان دابه‌شكردووه و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه، بڕی 320 ملیار دیناره‌كه، په‌یوه‌ندی به یاسای قه‌رزه‌وه نابێت.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، راوێژكاری پێشووی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، مه‌دحه‌ت سڵێمان، بۆ كوردستان24، رایگه‌یاند، قسه‌كانی ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵاڵ، ده‌ریخست هه‌رێمی كوردستان راستگۆ بوو له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه‌ی و هه‌موو ئه‌و زانیارییانه‌ی خستبووه روو درووست بوون.
گوتیشی: ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌یوت راستییه‌كان بوون و ئه‌وه "ئه‌كراده" چه‌واشه‌كاره‌كانی به‌غدا بوون، "درۆیان" ده‌كرد، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان لاواز بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به تاكلایه‌نه بڕیاردان له دژی خواسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، كارگێڕی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان، له سلێمانی "عینایه‌ت نامق" گوتی: ئه‌وه‌ی كرا له دژی كورد، ده‌ریخست، پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق شكستیهێناوه. چونكه ئه‌وانه‌ی له به‌غدا ده‌سه‌ڵاتدارن به‌شێكی زۆریان نایانه‌وێت له دیموكراتیه‌ت تێ بگه‌ن.
هاوكات "ئه‌نوه‌ر حوسێن"، چاودێری سیاسی رای وایه، یه‌كده‌نگی لایه‌نه سیاسییه‌كان خاڵێكی گرنگی ئه‌و پرۆسه‌یه بوو، به تایبه‌تی كه سه‌رجه‌م كوتله كوردییه‌كان یه‌ك هه‌ڵوێستیان هه‌بوو سه‌باره‌ت به یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه.
ئه‌و چاودێره رای وایه هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كیانێكی ده‌ستوورییه، تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه له عێراقدا و ده‌بێت به‌غدا ره‌چاوی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه بكات.
ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، كه رۆژی ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه، ئه‌ندامی شاندی حكومه‌تی هه‌رێم بووه بۆ به‌غدا، ئاشكرایكرد، ئه‌و رۆژه، خالید شوانی، نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان، له لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران جه‌ختی له‌سه‌ر پابه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام لایه‌نه عێراقییه‌كان گوێیان بۆ خواستی هه‌رێم نه‌گرتووه.
گوتیشی: له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا چ بڕیار و رێككه‌وتنێك له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا واژوو كرابێت، نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاگاداری بووه و هه‌موو رێككه‌وتنه‌كان به دۆكیۆمێنت كراوون و هه‌رێمی كوردستان به ته‌واوی پابه‌ندییه‌كانی خۆی جێبه‌جێ كردووه.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، ره‌خنه‌شی له ژماره‌یه‌ك نوێنه‌ری كورد گرت، كه له به‌غدا دژی خواستی هه‌رێم ده‌جوڵێنه‌وه و ئه‌وانی به "دارده‌ستی بێگانه" و "كه‌واسووری" به‌ر له‌شكری دوژمن وه‌سفكردن و گوتی: ئه‌و كارانه‌ی ئه‌وان جێی نیگه‌رانیمانه.