شاندێکی حکومەتی عێراق بۆ رێککەوتن لە بارەی شنگال گەیشتنە هەولێر

بۆ دیاریکردنی میکانیزمێک بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال

K24 - هەولێر

شاندێکی حکومەتی عێراق لەگەڵ نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق گەیشتنە هەولێر بۆ دیاریکردنی میکانیزمێک بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال.

بەپێی زانیارییەکانی کوردستان24 شاندەکە بە سەرۆکایەتیی قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراقە، هەروەها جێنین پلاسخارت، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لەگەڵ شاندەکەدایە.

کوردستان24 زانیویەتی شاندەکە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ (سێشەممە، 17-11-2020) گەیشتوونەتە هەولێر و لەگەڵ رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ کۆدەبنەوە بەمەبەستی دیاریکردنی میکانیزمێک بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئاسایکردنەوەی دۆخی شنگال.

دوای هێرشی داعش لە 3-8-2014 بۆ سەر شنگال و داگیرکردنی ئەو دەڤەرە، ژمارەیەکی زۆر خەڵکی ئێزدی شەهیدکران و بەشێکی زۆریشیان رفێندران، بەجۆرێک تاوەکو ئێستا زیاتر لە دوو هەزار ژن و منداڵی ئێزدی بێسەروشوێنن.

بوونی هێزی چەکدار و پەکەکە لە شنگال، رێگر بوون لەوەی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان رووبکەنە ناوچەکە و ئاوەدانی بکەنەوە، ئەمەش بووەتە رێگر لەبەردەم خەڵکی ناوچەکە بۆ گەڕانەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵیان و جێهێشتنی کەمپەکانی ئاوارەیی، کە ئێستا 80٪ـیان لەنێو کەمپدا دەژین.

لەسەرەتای مانگی 10ـی ئەمساڵ، هەرێمی کوردستان و عێراق رێککەوتن بۆ دووباره‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاسایش، سه‌قامگیری و ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال، رێککەوتنەکە بەجۆرێکە‌ له‌گه‌ڵ بنه‌ما ده‌ستووری و یاساییه‌كان بگونجێت. دواتر لە 10-10-2020 رەشنووسی رێککەوتنی هەولێر و بەغدا بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال بڵاوکرایەوە.

هـ.ر.