راگهیندراوێك له ژووری ئۆپهراسیۆنی پارێزگای ههولێرهوه
K24- ههولێر:
ژووری ئۆپهراسیۆنی پارێزگای ههولێر بهمهبهستی ههڵسهنگاندن بۆ دۆخی كۆرۆنا له سنووری ئهو پارێزگایه و كۆبووهوه و دوای كۆبوونهوهكهش له بهیاننامهیهكدا ژمارهیهك بڕیاری نوێی بۆ رووبهڕووبوونهوهی ئهو پهتایه راگهیاند.
دهقی بهیاننامهكهی ژووری ئۆپهراسیۆنی پارێزگای ههولێر:
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەمە 2020/11/17، بهسهرپهرشتی هێمن قادر، پارێزگاری هەولێر بەوەکالەت و ئامادەبوونی عەلی رەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و تەواوی ئەندامانی ژووری ئۆپەراسیۆن، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەدیوانی پارێزگا کۆبووە و گەیشتنە ئەم بڕیارانەی خوارەوه:
یەکەم/ ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، سوپاس و ستایشی دانیشتوانی سنووری پارێزگای هەولێر دەکات، کە لەماوەی دوو هەفتەی رابردوودا بەهۆی پابەندبوونیان بە رێنماییە تەندروستییەکان و رێکارەکانی خۆپارێزی، تاڕادەیەك توانراوە لە سنووری پارێزگاکەمان بەشێوەیەك رێژەی تووشبوون بەکۆرۆنا کەمبێتەوە، ئەمەش مایەی خۆشحاڵییە، بۆیە تکا لەهاووڵاتیانی شارەکەمان دەکەین، پابەندی بڕیار و رێنماییە تەندروستیی و رێکارەکانی خۆپارێزی بن و زۆر هەستیارانە مامەڵە بکەن و خۆیان بەدووربگرن لە شوێنە قەرەباڵغەکان و دەمامك ببەستن، لەپێناو پاراستنی ئاسایشی تەندروستیی شارەکەمان و سەلامەتی گیانی هاووڵاتیانی، هەروەها سوپاس و ستایشی یەکە کارگێڕییەکان، تیمەکانی تەندروستی، شارەوانییەکان، هێزەکانی (پۆلیس، ئاسایش، زێرەڤانی، هاتووچۆ) دەکەین، کە جوامێرانە لەپێناو پاراستنی ئاسایشی تەندروستی شارەکەمان و جێبەجێکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا و سەلامەتی گیانی هاووڵاتیانی شارەکەمان لەئەرکدا بوونە.
دووەم/ داوا لەسەرجەم هاووڵاتیانی سنووری پارێزگای هەولێر دەکەین، بەو پەڕی هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی لەم بارودۆخەدا، لەپێناو سەلامەتی خۆیان و ئازیزانیان پابەندبن بەڕێنماییە تەندروستییەکان و رێکارەکانی خۆپارێزی لەکۆرۆنا، بەتایبەتی بەستنی (دەمامك)، هەرکەسێك رەچاووی بەستنی (دەمامك) و رێکارەکانی خۆپارێزی لەڤایرۆسی کۆرۆنا نەکات، رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەبێتەوە.
سێیهم/ داوا لەمامۆستایانی ئاینی و پێشنوێژی مزگەوتەکان دەکەین، لە جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکان و رێکارەکانی خۆپارێزی بهم شێوهیه هاوکارمانبن:
- بەهیچ شێوەیەك نوێژخوێن نابێت منداڵ لەگەڵ خۆی ببات بۆ ناو مزگەوت.
- رێگە نەدەن نوێژخوێن بەهیچ شێوەیەك بەبێ بەستنی (دەمامك) و بەرماڵی تایبەتی خۆی بۆ نوێژکردن بڕواتە ناو مزگەوت.
هەر مزگەوتێك پابەند نەبێت، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێماندراوە دادەخرێت.
چوارهم/ (نۆڕینگە، سەنتەر و کۆمەڵگا پزیشکییەکان، نەخۆشخانە ئەهلییەکان) و هەموو ئەو هاووڵاتیانەشی بەمەبهستی چارەسەر سەردانیان دەکەن، دەبێت پابەندی جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکان و رێکارەکانی خۆپارێزی لەکۆرۆنا بن، بەتایبەتی بەستنی (دەمامك)، هەرشوێنك پابەند نەبێ، رێکاری یاسایی لەبەرمبەردا دەگیرێتەبەر و شوێنەکە بە پێبژاردن و داخستن سزادەدرێت.
پێنجهم/ هەموو ئەو شوێنانەی کراوەن، (مۆڵ، مارکێت، شوێنە بازرگانیەکان، بازاڕ، چێشتخانه)، پێویستە تەواوی مەرجە تەندروستییەکان و رێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێبکەن لە بەستنی (دەمامك، دووری مەودای نێوان هاوڵاتییان، دروست نەکردنی قەرەباڵغی، دانانی هێمای نۆرەی هاووڵاتیان لەسەر زەوی بەتایبەتی لای کاشیری مۆڵ و مارکێتەکان و پێشوازی هوتێل و موتێلەکان)، ههرشوێنێك ئەم رێنماییانە بەتایبەتی بەستنی (دەمامك) جێبهجێ نهكات، لێژنەی قایمقامیەتەکان، تیمەکانی تەندروستی، شارەوانی، چاودێری بازاڕ، هێزە ئەمنییەکان راسپێردراون، دهستبهجێ شوێنەکە دادەخەن.
شهشهم/ (پێشانگاکانی ئۆتۆمۆبێل، بازاڕە میللییەکان، گۆڕەپانەکانی باڵندە، هاوینە هەوارەکان، شوێنە گەشتیاری و گەشتیارەکانیان) دەبێت رەچاووی رێنماییە تەندروستییەکان و رێکارەکانی خۆپارێزی بکەن و پابەندبن بە بەستنی (دەمامك)، هەرشوێنك پابەند نەبێت، رێکاریی یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.
حهفتهم/ بۆ چاودێریکردن و جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکان و رێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا لە شوێنە گشتییەکانی (کۆمەڵگا، قەزا، ناحییەکان)ی سنووری پارێزگای هەولێر، مەفرەزەی گەڕۆك لە هێزە ئەمنیەکان پێکهێنراوە، هەر کەس و لایەنێك پابەند نەبێت، رێکاری یاسایی لەبەرامبەردا دەگێرێتەبەر.
ههشتهم/ هۆشداری دەدەینە سەرجەم شۆفێرانی (تەکسی، تایبەت، پاس، مینی پاس) پابەندی رێناماییە تەندروستییەکان بن و خۆیان و سەرنشینەکانیان (دەمامك) ببەستن، هەر کەسێك سەرپێچی لەم بڕیارە بکات، لەلایەن پۆلیسی هاتووچۆ رێکاریی یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر بە پێبژردن و دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەکەی.
نۆیهم/ ئەم شوێنانە بەداخراوی دەمێنەوە:- (هۆڵهكانی بووك گواستنهوه، ههموو جۆرە گردبوونەوە و کۆنفرانس و کۆبوونەوەیەك).
دهیهم/ ئەم شوێنانە لە کاتژمێر (12:00)ی شەو دادەخرێن:- (یانهی شهوانه، نێرگهلهكێشان، یانهكانی مهی خواردنهوه (باڕ)، لایف میوزیك، ئاههنگی شهوانەی یانەکان).
یازدهههم/ (پرسەدانان لە (هۆڵ، ماڵ، ژێر چادر، مەراسیمی سەرقەبران) قەدەغەیە، بنکەی پۆلیس و موختاری گەڕەك بەرپرسیارن، هەرکەسێك پابەند نەبێت، بەپێی بەیانی ژمارە (52)ی ساڵی 2020ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێکاریی یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.
دوازدەهەم/ سەرجەم بازگەکانی سنووری پارێزگای هەولێر ئاگادار دەکەینەوە، رێگە بەهیچ گروپێکی گەشتیاری و کەسێك نادرێت بەبێ بەستانی (دەمامك) داخڵی سنووری پارێزگای هەولێر بێت، بەپێچەوانەوە رێکاری یاسایی لەبەرامبەر کۆمپانیا گەشتیارییەکان دەگیرێتەبەر.
سێزدههەم/ سهرجهم فهرمانبهرانی فهرمانگهكان دهبێت (دهمامك) ببهستن، ههر فهرمانبهرێك له كاتی دهوام (دهمامك)ی نهبهستابێت رێكاری كارگێری بهرامبهری دهگیرێته بهر، هیچ هاووڵاتییهك و موراجعێك بۆ راییکردنی مامەڵەکانییان بهبێ بهستنی (دهمامك) بۆی نییه بچێته ناو هیچ فهرمانگهیهك، بە پێچەوانەوە بەرپرسی فەرمانگەکە رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەبێتەوە.
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر
2020/11/17
H.B