توركیا ناردنی هێزی سه‌ربازیی بۆ ئازه‌ربایجان په‌سه‌ندكرد
K24- هه‌ولێر:
په‌رله‌مانی توركیا یاداشتی ناردنی هێزی سه‌ربازیی بۆ ناوه‌ندی هاوبه‌شی توركی – رووسی له ئازه‌ربایجان په‌سه‌ندكرد، به‌مه‌به‌ستی چاودێریكردنی ئاگربه‌ست له هه‌رێمی قه‌ره‌باغ.
ئه‌و یاداشته كه له‌لایه‌ن ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه‌وه بۆ ناردنی هێزی سه‌ربازی بۆ ئازه‌ربایجان پێشكه‌ش كرابوو، له دانیشتنی ئه‌مشه‌وی په‌رله‌مانی توركیادا په‌سه‌ندكرا.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی، له یاداشته‌كه‌دا كه واژووی ئه‌رۆدغانی به‌سه‌ره‌وه‌یه، هاتووه، "هێزه چه‌كداره‌كانی توركیا ئه‌ركی خۆیان له‌و ناوه‌نده هاوبه‌شه به‌جێ ده‌گه‌یه‌نن، كه له نێوان توركیا و رووسیا له‌و شوێنه داده‌مه‌زرێت، كه له‌لایه‌ن ئازه‌ربایجانه‌وه بۆیان دیاری ده‌كرێت و له چالاكییه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده‌دا به‌شدار ده‌بێت"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌گوێره‌ی پێویست چه‌ند كه‌سێكی مه‌ده‌نیش له‌و ئه‌ركه‌دا به‌شدار ده‌بن.
یاداشته‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، "ئه‌و چالاكیانه له‌گه‌ڵ پابه‌ندبوونی ئه‌نقه‌ره به رێكه‌وتنی هاوبه‌شیی ستراتیژی و هاوكاری ئاڵوگۆڕكراو له نێوان هه‌ردوو كۆماری توركیا و ئازه‌ربایجان گونجاو و یه‌كانگیرن، كه له 16ی ئابی ساڵی 2010 له نێوانیان واژوو كراوه".
H.B