بۆچوونی هاووڵاتییان له بارهی پهیوهندییهكانی ههولێر و بهغدا
.jpg)
K24- ھەولێر:
ھاووڵاتییانی ھەرێمی كوردستان دەربارەی دواین بڕیاری لایەنەكانی سوننە و شیعە لە پهرلهمانی عێراق دەڵێن: سوننە و شیعە لەسەر چەندین پرس و بابەت ناكۆكن، بەڵام لەسەر ھەر پرسێك كە پەیوەست بێت بە ههرێمی كوردستان كۆك و ھاودەنگن.
ھاووڵاتیییان ئاماژە بۆ ئەوەش دەكەن، گوتەبێژی سەرۆك وەزیرانی عێراق ھەموو راستییەكانی ئاشكراكرد و وەڵامی ئەو قسە بێ بنەمایانەی دایەوە، كە دەیانگوت ھەرێمی كوردستان پابەندی رێككەوتنەكان نییە، بەڵكو خۆیان دانیان پێدانا، كە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بەردەوام پابەندی رێككەوتنەكان بووە.