نرخی نەوت گۆڕانکاری بەسەردا هات

نرخی نەوت بەردەوامە لە گۆڕان

K24- هەولێر:

بەهۆی تووندکردنی رێکارەکانی کۆرۆنا و ئەگەری قەدەغەی هاتووچۆ، خواست لەسەر نەوت بەردەوامە لە دابەزین؛ ئەمەش نرخی نەوتی دابەزاندووە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت، بۆ 43 دۆلار و 75 سەنت دابەزی و هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساس بۆ 41 دۆلار و 43 سەنت دابەزی.

لەماوەی چەند رۆژی رابردوو، بەهۆی هەواڵەکانی کۆمپانیاکانی مۆدێرنا و فایزەر بۆ بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا، نرخی نەوت بۆ سەروو 40 دۆلار بەرزبووەوە.

ئێستا نرخی نەوت لە نێوان هیواکان بۆ بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا و ئەگەری راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ، بەردەوام لە گۆڕاندایە.

Reuters