ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر کۆبوونەوەیەکی نائاسایی دەکات

بۆ بڕیاردان لەبارەی دوو تەوەر

K24 - هەولێر

ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر کەمێکی دیکە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی دەکات بۆ دەنگدان و بڕیاردان لەبارەی دوو تەوەر.

بەهۆی کۆچی دوایی، فرسەت سۆفی، 41ـەمین پارێزگاری هەولێر، کەمێکی دیکە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر کۆبوونەوەیەکی نائاسایی دەکات.

لە راگەیەندراوێکدا ئەنجوومەنەکە ئاشکرای کردووە، کاتژمێری 02:00ـی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، (چوارشەممە، 18-11-2020) لە هۆڵی دیوانی ئەنجوومەن "کۆدەبینەوە بۆ بڕیاردان و دەنگدان لەبارەی؛ راگەیاندنی سێ رۆژ ماتەمینی و داگرتنی ئاڵای کوردستان لە سنووری پارێزگای هەولێر".

 فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر دوای 30 رۆژ لە تووشبوونی بە پەتای کۆرۆنا، بەیانیی ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد. حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی لە مەراسیمێکدا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، پێشوازی لە تەرمەکەی دەکرێت و لە هەولێر بەخاک دەسپێردرێت. 

هـ.ر.