محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود: له دەستدانی د. فرسەت خەسارەتێک بوو له هەموولایەکمان کەوت
K24 - سلێمانی:
محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود، سكرتێری گشتی پارتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، به‌هۆی كۆچی دوایی فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر، بروسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری پارێزگاری هه‌ولێر كرد و تێیدا رایده‌گه‌یه‌نێت، خوالێخۆشبوو هەمیشە پەرۆشی یەکڕیزیی سیاسیی کوردستان بوو، لە دەستدانی د. فرسەت خەسارەتێک بوو لە سەرجەم خەڵکی کوردستان و شاری ھەولێر و هەموولایەکمان کەوت.
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود:
"بروسکەی ماتەمینی
محەمەد حاجی مەحموود سەرەخۆشی لە خانەوادەی د. فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر دەکات
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
بەڕێزان بنەماڵەو کەسوكاری خوالێخۆشبوو د. فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، به‌خه‌م و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی د. فرسەت پیاوێکی هێمن و لەسەرخۆ مان پێگەیشت. خوالێخۆشبوو هەمیشە پەرۆشی یەکڕیزیی سیاسیی کوردستان بوو، لە دەستدانی د. فرسەت خەسارەتێک بوو لە سەرجەم خەڵکی کوردستان و شاری ھەولێر و هەموولایەکمان کەوت.
لە ناخەوە دڵگرانی کۆچی دوایی د. فرسەت ین، هاوبه‌شی خه‌می گه‌وره‌ی خێزان و بنه‌ماڵه‌و کەسوکارو هاوكارانی لە حكوومەت و پارێزگا‌و تەواوی خەڵكی شاری هەولێر ین.
له خوای گه‌وره داواکارین گیانی پاکی د. فرسەت بە به‌هه‌شتی به‌رین ببەخشێت و سه‌بوری و ئارامی به‌دڵی هەموولایەکمان ببه‌خشێت.
انا للە وانا الیە را‌جعون
لەگەڵ ڕێزمدا
محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود
18/11/2020
گوڵەخانە"