لە عێراق.. 2349 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركرا و 2 ھەزار 151 كەسیش لەم نەخۆشییە چاكبوونەتەوە

43 كەسیش بەم پەتایە گیانیان لەدەستداوە

K24 – ھەولێر:

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە لە راگەیاندراوێكدا، ئاماری 24 كاتژمێری رابرووی كۆرۆنای له‌ سه‌رانسه‌ری عێراق به‌ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ راگه‌یاند.

بەپێی راگەیاندراوەكە، 2 ھەزار 349 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون و ھاوكات 2 ھەزار 151 كەسیش لەم نەخۆشییە بەتەواوی چاكبوونەتەوە و 43 كەسیش بەم پەتایە گیانیان لەدەستداوە.

لە راگەیاندراوەكەدا ھاتووە، ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی لە عێراق تاكو ئێستا گەیشتووەتە 526 ھەزار و 852 كەس و لەو ژمارەیەش 455 ھەزار و 176 كەس بەتەواوی چاكبوونەتەوە، واتە بەڕێژەی 86.5% و 11 ھەزار 795 كەسیش بەھۆی ئەو پەتایەوە گیانیان لەدەستداوە.

ژمارەی ئەو كەسانەی تاكو ئێستا لە نەخۆشخانەكاندا ماون 59 ھەزار و 881 كەسن و لەو ژمارەیەش 359 كەس لە ژێر چاودێری چاودێری چڕی پزیشكیدان.