كۆسرەت رەسول پرسەنامەیەك ئاراستەی خانەوادەی د. فرسەت سۆفی دەكات

كۆسره‌ت ره‌سول: لەدەستدانی فرسه‌ت سۆفی كۆستێكی گەورەیە و هەموومانی خەمبار و نیگەران كرد

K24- هه‌ولێر:

به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێر، كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی راگه‌یاند و دووپاتیكرده‌وه‌، لەدەستدانی فرسه‌ت سۆفی كۆستێكی گەورەیە و هەموومانی خەمبار و نیگەران كرد.

ده‌قی پرسه‌نامه‌ی كۆسره‌ت ره‌سول بۆ كۆچی دوایی فرسه‌ت سۆفی:

بەڕێزان كەسوكار و خانەوادەی د. فرسەت سۆفی

‎بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی د. فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێرم بیست، دڵگران و خەمباری كردم، هاوبەشی خەمتانم.

‎دكتۆر فرسەت سۆفی لەئەركی پەرلەمانتاری و پارێزگاری هەولێردا وەك كوردێكی دڵسۆز و لەخۆبردوو ئاوات و ئامانجی خزمەتكردن بوو، لەم پێناوەدا درێغی نەكرد، لەدەستدانی كۆستێكی گەورەیە و هەموومان خەمبار و نیگەرانین بۆین.

‎بۆ كۆچی دوایی دكتۆر فرسەت پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی كەسوكار و خانەوادەكەتان دەكەم، داواكارم لەخوای گەورە جێگای بەهەشت بێت.

‎كۆسرەت رەسول عەلی

‎سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی

‎یەكێتی نیشتمانی كوردستان

H.B