وەزارەتی دارایی و ئابووری فەرمانگەی دیوانی باجی خانووبەرەی کردەوە

فەرمانگەی دیوانی باجی خانووبەرە، چارەسەری کێشەی خاوەن موڵک و کرێچی دەکات

K24 - ھەولێر

بە مەبەستی چارەسەری کێشەكانی خاوەن موڵک و کرێچییەكان، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانگەی دیوانی باجی خانووبەرەی کردەوە.

بە گوێرەی نووسراوێک کە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێگەی خۆی بڵاویکردەوە، بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان خاوەن موڵک و کرێچی فەرمانگەی دیوانی باجی خانووبەرەیان کردووەتەوە.

لە نووسراوەکەدا هاتووە، لە ژێر رۆشنایی بڕیاری ژمارە 5 کە لە 5ی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ لە وەقائیعی کوردستان بڵاوکراوەتەوە، وەزارەتەکەیان بە فەرمانی وزاری بڕیاری کردنەوەی دیوانی باجی خانووبەرەی دەرکردووە.

لە نووسراوەکە ئاماژە بەوەدراوە ئەو فەرمانگەیە سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی باجەکان و خانووبەرەی میرییە و بە کردنەوەی چارەسەری گیروگرفت و کێشەکانی نێوان خاوەن موڵک و کرێچی دەکات.