هۆشداری له‌ داڕمانی ئابووری عێراق ده‌درێت

بە پێچەوانەوە حکومەتی ھەرێم قۆناغی باشی بڕیوە بۆ بەھێزکردنی ژێرخانی ئابووری
kurdistan24.net

K24 – ھەولێر:

چاودێران و شارەزایانی ئابووری عێراق ھۆشداری لە دۆخی ئابووری عێراق دەدەن و پێیانوایە لە ناوەڕاستی ساڵی ئایندە، عێراق تووشی داڕمانی ئابووری قورس دەبێت، بە پێچەوانەوە حکومەتی ھەرێمی کوردستان قۆناغی باشی بڕیوە بۆ بەھێزکردنی ژێرخانی ئابووری ھەرێمی كوردستان. بریکاری وەزارەتی پلاندانان ئەو پلانانە ڕون دەکاتەوە کە بۆ روبەڕوبونەوەی قەیرانی دارایی داڕێژراون.

شارەزایان و پسپۆڕانی ئابووری پێیانوایە حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەنگاوی باشی بڕیوە، بۆ ئەوەی سەرچاوەی داھات زیاد بکات و خۆشی بپارێزێت لە قەیرانی قوڵتری ئابووری.

ئەرشەد تەھا، پسپۆڕێ ئابووری گوتی: ھەنگاوەکانی حكومەتی ھەرێم بۆ ھەمەچەشنکردنی داھات قۆناغی دڵخۆشکەری بڕیوە.

حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێچەوانەی حكومەتی عێراق سووره‌ لەسەر جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، بۆ ئەمەش قۆناغی باشی بڕیوە. جگە لەمەش پەرەی بە کەرتی تایبەت داوە بۆ بونیادنانی ژێرخانی ئابورییەکی بەھێز و پەرەدان بە كەرتی كشتوکاڵ و پیشەسازی و قۆناغ بە قۆناغ ھەرێمی کوردستان ئابووریییەکی بەھێز دادەمەزرێنێت.