کونسوڵی کوێت ھانی وەبەرھێنەرانی وڵاتەكەی دەدات پڕۆژەی گەشتیاری لە شەقڵاوە ئەنجامبدەن
K24 - ھەولێر
کونسوڵی گشتی کوێت لە هەولێر رایگەیاند، وڵاتەکەی بە پەرۆشە پڕۆژەی وەبەرهێنان لە کەرتی گەشتیاری هەرێمی کوردستان ئەنجامبدات.
عومەر کەندەری، کونسوڵی گشتی کوێت لە هەولێر به ئاژانسی ههواڵی فهرمی وڵاتهكهی راگهیاندووه، لە هەرێمی کوردستان هەلی گەورەی وەبەرهێنان لە بواری گەشتیاری هەیە و هانی وهبهرهێنهرانی وڵاتهكهی دهدات، تاوهكو بێن و له شارۆچكهی شەقڵاوە وهبهرهێنان بکەن.
کونسوڵی کوێت دەڵێت، لە حەفتاکانی سەدەی رابردووەوە گەشت بۆ شەقڵاوە دەکەن و كهشی ناوچهكه زۆر لەبارە بۆ گەشتیاریی، به تایبەت دوای ئەو پێشكەوتنە بەرچاوەی له بواری خزمەتگوزاری پێشکەشکراوە.
هاوکات روونیشی دەکاتەوە، هەرێمی کوردستان و کوێت لە چەندین بواردا ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئەنجامدەدەن و داوا دەکات پەیوەندییەکان توندوتۆڵتر بکرێن بە تایبەت، کە هەرێمی کوردستان پشت بە بەرهەمی ناوخۆ دەبەستێت.