فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر بە پەتای کۆرۆنا گیانی لەدەستدا
K24 - هەولێر
دوای 30 رۆژ لە تووشبوونی بە پەتای کۆرۆنا، فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر بەو پەتایە گیانی لەدەستدا.
نەبەز حەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر بە کوردستان24 ـی راگەیاند "فرسەت سۆفی بەهۆی پەتای کۆرۆنا گیانی لەدەستدا".
بەڕێوەبەری نووسینگەی پارێزگاری هەولێر رۆژی 20ـی ئۆکتۆبەر بڵاویکردبووەوە، فرسەت سۆفی، لە دوای ئەنجامدانی پشکنین دەرکەوتووە، تووشی کۆرۆنا بووە.
نالین دری، پەیامنێری کوردستان24 لەبەردەم نەخۆشخانەی مێمۆریال لە ئەنقەرە، ئەو نەخۆشخانەیەی کە فرسەت سۆفی تێیدا گیانی لەدەستدا، رایگەیاند چەند ئەندامێکی خانەوادەکەی و سیاسەتمەدارێکی کورد ئێستا لە نەخۆشخانەکەن.
دوای خستنهڕووی سیڤییەکەی، فرسەت سۆفیی كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە 12-9-2019 به دهنگی 27 ئەندام له كۆی 28 ئهندامی ئهنجوومهنی پارێزگای هەولێر وهك پارێزگار ههڵبژێردرا.
ههولێر له 1923ـەوه بووهته پارێزگا و فرسهت سۆفیش 41ـەمین پارێزگاری بوو.
پرۆفایلی فرسەت سۆفی:
- لە 21-5-1978 لە چۆمان لەدایکبووە.
- دکتۆرای لە یاسای نێودەوڵەتی هەبوو.
- مامۆستای زانکۆی پۆلەتەکنیکی هەولێر بووە.
- ئەندامی خوولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان بووە.
- ئەندامی دەستەی راوێژکاریی یاسایی لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بووە.
- ئەندامی لیژنەی نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان بووە.
- ئەندامی لیژنەی باڵای چاکسازی بووە.
- سەرۆکی لیژنەی کاتیی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان بووە.
- 41ـەمین پارێزگاری هەولێر بوو.
هـ.ر.