میری ئێزدییان به‌هۆی كۆچی دوایی فرسه‌ت سۆفی، سه‌ره‌خۆشی له سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
میر حازم ته‌حسین به‌گ، میری ئێزدییان و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای رۆحانی ئێزدییان، به هۆی كۆچی دوایی فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێر، سه‌ره‌خۆشی له مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
له بروسكه‌نامه‌یه‌كدا میری ئێزیدییان، میر حازم ته‌حسین به‌گ، هاوخه‌می خۆی بۆ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت و خانه‌واده‌ی كۆچكردوو ده‌رده‌بڕێت و داوای لێخۆشبوو‌ن و ره‌حه‌مه‌ت له خوای باڵا ده‌ست بۆ ده‌خوازێت، له‌گه‌ڵ سه‌بووری و ئارامی بۆ خانه‌واده‌كه‌ی.
فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێر، به‌هۆی تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا، دوای 30 رۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه و له ژێر چاودێری پزیشك، رۆژی چوارشه‌ممه 18/11/2020 كۆچی دوایی، ئه‌مڕۆش له رێوڕه‌سمێكی شایسته‌دا له گۆڕستانی شێخ ئه‌حمه‌دی شاری هه‌ولێر، به خاك سپێردرا.
ده‌قی برووسكه‌نامه‌كه: