سه‌ركرده‌كانی ئه‌وروپا پرسی سزادانی توركیا تاوتوێ ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
هایكۆ ماس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، به‌دووری نازانێت به‌رپرسانی یه‌كێتی ئه‌رووپا له كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی خۆیاندا، كه بڕیاره له مانگی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت، تاوتوێی سه‌پاندنی سزا دژی ئه‌نقه‌ره بكه‌ن، به هۆی هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی توركیا له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاستدا.
پێش ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌ورووپا له رێگای ڤیدیۆكۆنفرانسه‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، گوتی: "به‌داخه‌وه، هه‌موو جارێك گێچه‌ڵی نوێ له‌سه‌ر ده‌ستی توركیایه. ئه‌گه‌ر ئاماژه‌ی ئه‌رێنی نه‌بێت تا ده‌گه‌ینه مانگی كانوونی یه‌كه‌م، وه‌ك ئه‌و نموونه‌ی كه ئه‌ردۆغان سه‌ردانی باكووری قوبرسی كرد، ئه‌وا گفتوگۆیه‌كی توند له لوتكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كانوونی یه‌كه‌م ده‌كرێت".
ماس گوتیشی: هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ری گرژی نێوان توركیا و یۆنان له قوبرس، تا ئێستا هیچ ئه‌نجامێكی باشی نه‌بووه.
له وه‌ڵامی پرسیاری ئایا سزا به‌سه‌ر توركیا ده‌سه‌پێندرێت، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، جه‌ختیكرده‌وه یه‌كێتی ئه‌ورووپا ئه‌و مه‌سه‌له‌ی پێشتر ورووژاندووه، به‌ڵام باسی هیچ وڵاتێكی نه‌كرد، جگه له قوبرس و یۆنان كه ئه‌م باسه‌یان ورووژاندووه له چوارچێوه‌ی گفتوگۆكانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا.
به هۆی هه‌وڵه‌كانی توركیا بۆ گه‌ڕان و پشكنین به دوای نه‌وت و غازدا له ناوچه‌كانی نزیك ئاوی هه‌رێمایه‌تی یۆنان، گرژی له نێوان هه‌ردوو وڵات درووست بووه.
ئه‌نقه‌ره سووره له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به كنه و پشكنین به دوای سه‌رچاوه‌ی نوێی وزه له كه‌ناراوه‌كانی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاستدا و ئه‌و هه‌نگاوه‌ش، یۆنان و میسر و وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپای نیگه‌ران كردووه.
سه‌رچاوه: نوفوستی