له ئێران داوای دامه‌زراندنی حزبێكی كوردی ده‌كرێت

K24 – هه‌ولێر:
دكتۆر ره‌حیم فه‌رهمه‌ند، سه‌رۆكی به‌ره‌ی یه‌كگرتووی كورد له ئێران، له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه سیاسی، رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی و چالاكوانی كورد به گشتی، داوای دامه‌زراندنی حزبێكی سیاسی بۆ كورد له ئێران ده‌كات.
فه‌رهمه‌ند، وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی یاسایی له لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بۆ ئه‌م پرۆژه‌یان به گرنگ ده‌زانێت، هۆكاری داواكردنی حزبێكی نوێ، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌هامه‌تییانه‌ی به‌سه‌ر كورددا هاتووه له ئێران، ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
ئه‌م داواكارییه‌ی فه‌رهمه‌ند له‌كاتێكدایه، كه ئێران له واده‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی نزیك ده‌بێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تا ئێستا هیچ حزبێكی كوردی دانپێدانراو له ئێران نییه.
ئه‌و به‌ره‌یه، له 2005ه‌وه درووست بووه، فه‌رهمه‌ند سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، نوێنه‌رایه‌تی كورد ده‌كات له ناوخۆی ئێران، چالاكییه‌كانی خۆی ئه‌نجام ده‌دات، به‌ڵام تا ئێستا وه‌ك لایه‌نێكی فه‌رمی سیاسی دانپێدانراو نییه.
سه‌رچاوه: شه‌فه‌ق نیوز
وه‌رگێڕانی: د.ی