بەشیر حەداد داوا لە حكومەتی عێراق دەكات شایستە داراییەكانی كوردستان رەوانە بكات

داوای خەرجكردنی شایستە داراییەكانی جوتیارانی كوردستانی كردەوە بۆ ساڵانی 2014-2015-2016

K24 – ھەولێر:

جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بەشیر حەداد، دوێنی چوارشەممە داوای لە سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران كرد، شایستە داراییەكانی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان رەوانە بكات بەپێی ئەو رێككەوتنەی لە نێوان حكومەتی ئیتیحادی و حكومەتی ھەرێمی كوردستان كراوە.

بە نووسراوێكی فەرمی حەداد جارێكی دیكە داوای خەرجكردنی شایستە داراییەكانی جوتیارانی كوردستانی كردەوە بۆ ساڵانی 2014-2015-2016، كە زیانێكی گەورەی بە جوتیاران و ژیانی رۆژانەیان و پەرەپێدانی كشتوكاڵی بەشێوەیەكی گشتی گەیاندووە.