ئۆكسفۆرد: ڤاكسینی "ئسترازینیكا" لەگەڵ بەساڵاچووان كارامەیە بۆ چارەسەری كۆرۆنا

وەڵامدانەوەیەكی بەرگریی ھاوشێوەی گەنجان بەرھەم دێنێت

K34 – ھەولێر:

زانكۆی ئۆكسفۆرد رایگەیاند، ڤاكسینی (كۆرۆنای نوێ)، كە لەگەڵ AstraZeneca Plc پەرەیپێدەدات، لە لێكۆڵینەوە سەرتاییەكان دەركەوتووە وه‌ڵامدانەوەیەكی بەھێزی بەرگریی لە لایەی بەساڵاچووان درووستدەكات.

ئەنجامەكانی ئەو ڤاكسینە، كە پێنجشەممە لە گۆڤاری "لانسیت"ی پزیشكی بڵاوكرایەوە، زیاتر تیشك دەخاتە سەر ئەو داتا سەرەتاییانەی لە چەند مانگی ئەم دواییەدا بڵاوكراونەتەوە و دەریانخستووە، ڤاكسینە ئەزموونییەكان وەڵامدانەوەیەكی بەرگرییان بۆ بەساڵاچووان درووستكردووە، كە ئەوان زیاتر تووشی مەترسی بە نەخۆشی توند دەبن.

پێنجشەممە، لە لەندەن نرخی پشكەكانی ئسترازینیكا بەڕێژەی 1% بەرزبوویەوە، بەپێ "بلۆمبێرگ".

ئەنجامەكانی لێكۆڵینەوەی قۆناغی دووەمی ئۆكسفۆرد ده‌ری دەخات، ڤاكسینەكە زیاتر لەگەڵ بەساڵاچوواندا گونجاوە و وەڵامدانەوەیەكی بەرگریی ھاوشێوەی پێگەیشتوانی گەورەتر و گەنجان بەرھەم دێنێت. لێكۆڵینەوەكە 560 تەمەن پێگەیشتووی گرتووەتەوە، 240 كەس لە نێوانیاندا تەمەنیان لە سەرووی 70 ساڵی بوون.

بەپێی داتاكانی ئۆكسفۆرد مەزندەی ئەنجامەكانی كارامەیی قۆناغی كۆتایی دەكات لە ھەفتەكانی داھاتوودا.

لێكۆڵینەوەكە بەدیاریخستووە، ڤاكسینەكە كەمێك كاریگەری لاوەكیی ھەیە و وەڵامدانەوەی خانەكانی "تائی" دەورووژێنێت، كە لە یەكەم پێكوتەدا لە میانی 14 رۆژدا ڤایرۆسەكە دەكاتە ئامانج و لە پێكوتەی دووەمیشدا وەڵامدانەوەی تەنە ھاودژەكانی پارێزەر لە میانی 28 رۆژدا دەكات ئامانج، بەپێی راپۆرتەكە.

سەرچاوە: "العربية نت"