یەكێتی ئەوروپا: لهگهڵ توركیا كات خەریكە تەواو دەبێت و لە ساتی یەكلاكەرەوە نزیك دهبینهوه
.jpg)
K24 – ھەولێر:
یەكێتی ئەوروپا رایگەیاند، لێدوانەكانی توركیا سەبارەت بە قوبرس گڕ بەردەداتە گرژییەكانی لەگەڵ یەكێتی ئهوروپا و دەبێت توركیا بزانێت رەفتارەكانی كەلێنی نێوان ئەو و دەوڵەتانی یەكێتی ئهوروپا فراوان دەكات.
ئەمڕۆ لەدوای كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، كۆمسیاری یەكێتی ئەوروپا بۆ كاروباری دەرەكی و سیاسەت، جوزێب بۆرێل گوتی: ھەنگاوەكانی ئەم دواییەی توركیا و لێدوانەكانی سەبارەت بە قوبرس ھاودژە لەگەڵ بڕیارەكانی نەتەوەیەكگرتووەكان و گڕ بەردەداتە گرژییەكان".
بۆرێل گوتیشی: "ئێمە بەگرنگی دەزانین توركیا بزانێت رەفتارەكانی كەلێنی نێوان خۆی و یەكێتی ئەوروپا زیاد دەكات بۆ ئهوەی بگهڕێتەوە سەر كەشە ئەرێنییەكان وەك ئومێد دەكەین.. ئەمەش پێویست دەكات توركیا گۆڕانكاری لە رەگەوە بكات لەو ئاراستەیەی گرتوویەتەبەر.. كات خەریكە تەواو دەبێت و ئێمە نزیك دەبینەوە لە ساتی یەكلاكەرەوە لە پەیوەندییەكانماندا لەگەڵ توركیا".