فه‌ره‌نسا دژایه‌تی خۆی بۆ رۆڵی توركیا له قه‌ره‌باغ ده‌ربڕی
K24 – هه‌ولێر:
فه‌ره‌نسا نیگه‌رانه له‌و رۆڵه‌ی توركیا له هه‌رێمی ناگۆڕنۆ قه‌ره‌باغ ده‌یگێڕێت و داواشیكرد، له لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه سه‌رپه‌رشتی ئاگربه‌ستی قه‌ره‌باغ بكرێت.
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، ئیمانوێڵ ماكرۆن به ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئازه‌ربیجان، ئیلهام عه‌لییڤ و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌رمینیا، نیكۆڵ باشینیان قسه‌ی كرد.
له په‌یوه‌ندییه‌كه‌یدا، ماكرۆن بۆ هه‌ردوولایه‌نی ئازه‌ربیجانی و ئه‌رمه‌نی جه‌ختیكرده‌وه، پاریس، ده‌یه‌وێت كۆمه‌ڵه‌ی "مینسك" رۆڵێكی زیاتر بگێڕێت و چاودێری ره‌وشی ئاگربه‌ستی نێوان هه‌ردوو لا بكات.
ماكرۆن روونیكرده‌وه، هه‌وڵه‌كانی ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ چاودێریكردنی ئاگربه‌ستی قه‌ره‌باغ بێته ئاراوه و زه‌مینه خۆش بكرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و ده‌رچوونی چه‌كداره بیانییه‌كان له‌و ناوچه‌یه‌دا، به تایبه‌تی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی له سووریاوه هێنراونه‌ته ناوچه‌كه.
پرسی ناگۆڕنۆ قه‌ره‌باغ بووه‌ته یه‌كێك له‌و پرسانه‌ی كه له نێوان ئه‌نقه‌ره و پاریس ناكۆكی له‌سه‌ره و فه‌ره‌نسا بڕوای وایه ئه‌نقه‌ره له پشت هه‌ڵایسانی شه‌ڕی قه‌ره‌باغه، چونكه پشتیوانی ئازه‌ربیجان له دژی ئه‌رمه‌نه‌كان ده‌كات.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
وه‌رگێڕان: ئ.ر