یاریزانێکی کوردی رۆژهەڵات یاریی بۆ پێرسپۆلیس دەکات

محەمەد عومەری، یاریزانی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان دوای پێشکەش کردنی ئاستێکی بەرز لەگەڵ تیپی لاوانی یانەی پێرسپۆلیسی ئێرانی، بانگهێشتی تیپی یەکەمی ئەم یانەیە کرا.

ماڵپەری فەرمی یانەی پێرسپۆلیسی ئێران بڵاویکردووە، دوای ئەوەی یاریزانە کوردەکەی تیپی لاوانی یانەکەیان توانی ئاستێکی باش لە خولی لاوان پێشکەش بکات، لەلایەن یەحیا گول محەمەدی راهێنەر بۆ تیپی یەکەمیان بانگهێشت کرا و ئەو یاریزانە چەند رۆژێکە لە تیپی یەکەم ئامادەکاری دەکات و ئەگەر بتوانێت راهێنەرەکەی رازی بکات، ئەم وەرزە دەتوانێت لەگەڵ یانەکەی بەشداری خولی نایابی ئێران بکات.

محەمەد لەدایکبووی گوندی گردەڤانی سەر بە ناوچەی مەرگەوەری رۆژهەڵاتی کوردستانە و بەو هیوایەی ئەویش هاوشێوەی چەند لە هاونیشتیمانیەکانی دیکە ببیتە یاریزانێکی دیاری یانەکەی پایتەخت.