ڤان دایک دەستی بە راهێنانەکان کردەوە

ڤێرجیل ڤان دایک، بەرگریکاری هۆڵەندی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بەم دواییە دەستی بە ئامادەکارییەکانی کردووەتەوە و هیوادارە کە ئەم وەرزە بتوانیت بگەڕێتەوە.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردووە، دوای ئەوەی ڤان دایک بەرگریکاری هۆڵەندی رێدز لە یاریی یانەکەی بەرامبەر ئێڤەرتۆن لە ئەژنۆیدا تووشی پێکانێکی قورس بوو، بە ناچاری نەشتەرگەری بۆ کرا و پزیشکەکانی رایانگەیاند ئەو یاریزانە تاوەکو کۆتایی وەرز ناگەڕیتەوە، بەڵام ئەو یاریزانە چەند رۆژێکە دەستی بە راهێنانە سەرەتاییەکان کردووە و لە ژێر سەرپەرشتی راهینەر و پزیشکەکانی یانەکەی ئامادەکاری دەکات.

یۆرگێن کلۆپ بەرێوەبەری هونەری لیڤەرپوول بە بیستنی ئەم هەواڵە دڵخۆش بووە و گەشبینە بەوەی کە بەرگریکارەکەی سەرەتاکانی ساڵی داهاتوو چاک ببێتەوە و بەشداری یارییەکانی یانەکەی بکاتەوە.