سه‌رۆكی ئیسرائیل داوا له بایدن ده‌كات سه‌ردانی وڵاته‌كه‌ی بكات
K24 - هەولێر
سه‌رۆكی ئیسرائیل له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا پیرۆزبایی له جۆ بایدن و كه‌مالا هاریسی جێگری كرد، كه له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مەریكا سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا، داواشی له بایدن كرد سه‌ردانی ئیسرائیل بكات.
ریوڤین ریڤلین، سەرۆکی ئیسرائیل لە پەیامەکەیدا روودەکاتە بایدن و، دەڵێ "بەڕێز سەرۆکی هەڵبژێردراو، وەک سەرۆکی ئیسرائیل دڵخۆش ده‌بم کە وەکو سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مەریكا له ئۆرشه‌لیم پێشوازیتان لێبکەم".
ئەم پەیامە لەکاتێکدایە، ترەمپ یەکێک بوو لەو سەرۆکانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، کە پەیوەندییەکی زۆر توندوتۆڵی لەگەڵ ئیسرائیل‌دا هەبوو، لەماوەی چوار ساڵی سەرۆکایەتییەکەشیدا چەندین کاری لە بەرژەوەندیی ئیسرائیل کرد.
سەرۆکی ئیسرائیل لەبارەی ترەمپیشەوە دەڵێ "دەمەوێت سوپاسی سەرۆک ترەمپ بکەم کە ماوەی ئه‌م چوار ساڵە پشتیوانییه‌كی به‌هێزی له ئاسایشی ئیسرائیل كردووه، هەروەها سوپاسی گەلی ئەمەریکا ده‌كه‌م بۆ ئه‌و پشتیوانی و، دۆستایه‌تییه‌ی هه‌یانه بۆ ئێمه. گومانم نییە لەوەی لە داهاتوودا بەردەوام لە گەشە و گەشانەوەدا دەبین. خوا ئه‌مەریكا بپارێزێت، ئێوه‌ش سه‌لامه‌ت بكات".
هـ.ر.