له هه‌رێمی كوردستان 23 كه‌سی دیكه به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا
K24 – هه‌ولێر:
هه‌ولێر له ریزبه‌ندی پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رێمی كوردستان له رووی مردن و تووشبوون به كۆرۆنا له پێشه‌وه‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌یه و له كۆی 23 حاڵه‌تی مردن، هه‌شتیان له هه‌ولێر تۆمار كراوون و له كۆی 567 حاڵه‌تی تووشبوونیش، 188یان له هه‌ولێر تۆمار كراوون.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (20ی تشرینی دوووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2020)، وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێم، ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تایبه‌ت به كۆرۆنای به راگه‌یه‌ندراوی ژماره 268 بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه:
5484 پشكنین كراوون، كه 2448یان له دهۆك و 1992یان له هه‌ولێر و 855 له سلێمانی و 127 له گه‌رمیان و 30 له راپه‌ڕین و 32 له هه‌ڵه‌بجه بووه.
له كۆی پشكنینه‌كان ده‌ركه‌وتووه: 567 كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون، كه هه‌ولێر 188 حاڵه‌ت، دهۆك له پله‌ی دووه‌مدایه به 186 حاڵه‌ت، سلێمانی له پله‌ی سێیه‌مدایه به 141 حاڵه‌ت، گه‌رمیان له پله‌ی چواره‌مه به 37 حاڵه‌ت و به دوای ئه‌وانیشدا هه‌ڵه‌بجه به 10 حاڵه‌ت و راپه‌ڕین به 5 حاڵه‌ت دێن.
به گشتی 499 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه، به‌م جۆره: دهۆك: 337، هه‌ولێر: 105، گه‌رمیان: 23، سلێمانی: 18، هه‌ڵه‌بجه: 16.
له ئاماره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستیدا هاتووه: 23 كه‌سی دیكه به كۆرۆنا مردوون، هه‌شتیان له هه‌ولێر، حه‌وت له سلێمانی، چوار له دهۆك، سێ له راپه‌ڕین و یه‌كێك له هه‌ڵه‌بجه.
ئاماری گشتی:
کەرەنتین هاووڵاتی: 21871
پشکنین: 766939
تووشبوون: 92577
چاکبوون: 57146
لەژێر چارەسەر: 32474
مردن: 2957