عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای راگه‌یاند
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنین بۆ 22 هه‌زار 222 كه‌س ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 2 هه‌زار و 543 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه.
وه‌ك له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 49 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوكات 2 هه‌زار و 904 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندراوه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته 531 هه‌زار و 769 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 11 هه‌زار و 883 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 460 هه‌زار و 394 كه‌سیش به رێژه‌ی 86.6% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 59 هه‌زار و 492 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 363 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
H.B