نرخی نەوت بەرزبووەوە

بەهۆی هیواکان بۆ بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا

K24- هەولێر:

ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت بەهۆی هیوای بەرهەمهێنان و بڵاوکردنەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا، بەرزبووەوە.

ماوەی سێ هەفتەیە نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، ئەمەش دوای ئەوەی بۆ خوار 40 دۆلار دابەزی.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت  بۆ 44 دۆلار و 51 سەنت بەرزبووەوە.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساس، بە 42 دۆلار و حەوت سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لە ئەگەر بەرهەمهێنانی ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەگەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هەیە، بڕیارە کۆتایی ئەمساڵ ڤاکسینەکە بڵاوبکرێتەوە.