تاران ھۆشداری دەدات لەوەی ھەر گورزێكی ئەمەریكایی لەوانەیە ببێتە مایەی "شەڕێك بە ھەموو پێوەرێك"
.jpg)
K24 – ھەولێر:
حوسێن دەھقان، راوێژكاری سەربازی رێبەری باڵای ئێرانی، عەلی خامەنەیی رایگەیاند، ھەر پێكدادانێكی سنووردار و تەكنیكی لە نێوان ئێران و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، "لەوانەیە بێبێتە هۆی ههڵگیرسانی شەڕێك بە گشت پیوەرەكانیەوە".
لە لێدوانێكیدا لەگەڵ ئاژانسی "ئەسۆشێتد پرێس" دههقان گوتیشی: ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و ناوچە و جیھان "بەرگەی شەڕێكی بەرفراوان ناگرن". ئاماژەشیكرد، وڵاتەكەی "پێشوازی لە قەیران و شەڕ ناكات و ھەوڵیشی بۆ نادات".
دەھقان جەختیكردەوە، "تاران ھەوڵ نادات دەستپێشخەری بكات لە شەڕ، بەڵام نایەوێت دانوستان تەنھا لەپێناو دانوستان بكات، ھەروەھا لە ژێر ھیچ دۆخ و لەگەڵ ھیچ لایەنێكدا دانوستان لەسەر توانا سەربازییەكەی ناكات".
ئەم لێدوانانەی دەھقان ھاوكاتن لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەو راپۆرتە میدیایانەی باس لەوە دەكەن، لەم دوایە سەرۆكی ئەمهریكا، دۆناڵد ترەمپ پرسیاری لە ئیدارەكەی كردووە سەبارەت بە ئەگەری ئاراستەكردنی گورزێك بۆ ئێران، بەڵام بەرپرسانی ئیدارەكەی "قایلیانكردووە ئەو كارە نەكات".
گوتەبێژی نێردەی ئێرانی لە نەتەوە یەكگرتووەكان، عەلی رەزا یوسفی جەختی لەوە كردبووەوه كه وڵاتەكەی "توانای بەكارھێنانی ھێزی سەربازیی ھەیە، دژی ھەر پەڕجووەكی سەرەڕۆ لە لایەن ھەر دەستدرێژكارێكهوه بێت".