داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كرێت بڕگه‌ی تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان له یاسای قه‌رز جێبه‌جێ نه‌كات
K24- هه‌ولێر:
شارەزایانی ئابووری ئاماژە بەوەدەكەن كە ئەگەر یاسای قەرزى پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی دارایی عێراق ھەموار بكرێتەوە، پێویستە ئەو بڕگەیە لابدرێت كە پەیوەستە بە بڕینی بڕە مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان، بەڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌زه‌نده ده‌كرێت هه‌مواركردنه‌وه‌ی ئه‌و یاسایه كاتێكی زۆری بوێت، بۆ یاساناسان جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، باشترین چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م كێشه‌یه ئه‌وه‌یه، كە حكومەتی عێراق پابەندی ئەو بڕگەیە نەبێت كە پەیوەستە بە مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستانەوە.
پرۆژە یاسای قەرزى پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی دارایی لەلایەن حكومەتى عێراقه‌وه ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كرا، بەڵام لە لێژنەی دارایی شێوێندرا و بڕگەیەكیان بۆ زیاد كرد، كە تایبەتە بە بڕینی 320 ملیار دیناری مانگانەی مووچەخۆرانی ھەرێمی كوردستان، حكومەتی عێراقیش ئامادەیی خۆی بۆ بەردەوامبوون لە ناردنی 320 ملیار دیناره‌ی مانگانە دەربڕیوە.
H.B