كشانەوەی ھێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق دەست پێدەكات

لە قۆناغی یەكەمدا 500 سەرباز عێراق جێدەھێڵن

K24 - ھەولێر

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکای پشتڕاست کردەوە و رایدەگەیەنێت ئەمە بەپێی رێككەوتنی نێوان بەغدا و واشنتنە.

لیوا تەحسن خەفاجى، گوتەبێژى فەرماندەى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراق رایگەیاند، کشانەوەى هێزەکانى ئەمەریکا دەستپێکرد و لە قۆناغی یەكەمدا 500 سەربازی ئەمەریكا عێراق جێدەھێڵن، ئەمەش بەگوێرەى رێککەوتنى نێوان بەغدا و واشنتن بەڕێوەدەچێت. 

خەفاجی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بەپێی ئەو خشتەیەی لەلایەن بەغدا و واشنتن دانراوە، کشانەوەى هێزەکانى ئەمەریکا زۆرى پێناچێت و لەماوەیەکی کورتدا کۆتایی دێت.

پێشتر وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا لە 17/11/2020 رایگەیاندبوو، پێش تەواوبوونی ماوەی سەرۆكایەتی دۆناڵد ترەمپ، ئەمەریكا 2000 سەرباز لە ئەفغانستان و 500 سەرباز لە عێراق دەكشێنێتەوە.