لە دانیمارک خەڵاتی ئەدەبیی لۆریاڵی زێڕین بە ژنە کوردێک بەخشرا

بەخشینی خەڵاتەکە لەبەر سێ هۆکار تایبەتە

K24 - هەولێر

خەڵاتی ئەدەبیی لۆریاڵی زێڕین، بە سارا عومەر، ژنە نووسەرێکی کورد بەخشرا لە دانیمارک، بەمەش سارا دەبێتە یەکەم ژنە نووسەری کورد و تەنانەت نووسەرێک، کە پاشخانێکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی هەیە، ئەو خەڵاتەی پێ بەخشرابێت.

لۆریاڵی زێڕین، خەڵاتێکی ئەدەبیی دانیمارکە، لە ساڵی 1949ـەوە، ھەموو ساڵێک بە یەکێک لە نووسەرانی وڵاتی دانیمارک دەبەخشرێت. ئەو لیژنەیەی بڕیار لەسەر بەخشینی خەڵاتەکە دەدات، پێکھاتوون لە؛ رەخنەگەرانی ئەدەبی و خاوەن کتێبخانەکانی ئەو وڵاتە.

بە گوتەی سارا عومەر، خەڵاتەکە بە نووسەری کتێبێک دەبەخشرێت، کە ئاستێکی ئەدەبیی بەرزی ھەبێت و سەرنجی رەخنەگران و خوێنەرانی بەلای خۆیدا راکێشابێت. "نووسەری براوە کەسێکە زۆرترین خوێنەری ھەبووە و کتێبەکەی بەشێوەیەکی بەربڵاو بەناو کۆمەڵگەدا بڵاوبووەتەوە. بەشێکی زۆری نووسەرە گەورەکانی دانیمارک ئەم خەڵاتەیان بردووەتەوە. ھەر نووسەرێکیش دەتوانێت یەکجار لە ژیانیدا ئەم خەڵاتە وەربگرێت.

بەدەستهێنانی ئەو خەڵاتە، سێجار بۆ سارا تایبەتە، وەک خۆی دەڵێ "من، یەکەمین نووسەرم، کە پاشخانێکی کوردیی و خۆرھەڵاتی ناوەڕاستم ھەیە و بەر لەمن ئەو خەڵاتە بە کەسێکی ھەڵگری ئەو پاشخانە نەدراوە. ھەروەھا یەکەمین نووسەری پەناھەندەم، ئەم خەڵاتە وەربگرێت، وەکچۆن لە ھەمانکاتدا گەنجترین نووسەریشم خەڵاتەکەم پێبەخشرابێت".

سارا، لەبەشێکی گوتەکانی کە لەڕێگەی فەیسبووکی فەرمی خۆیەوە دوای وەرگرتنی خەڵاتەکە لە 18-11-2020 نووسیویەتی، رایگەیاندووە "ئەدەبی من و خۆشەویستیم بۆ نووسین، بوون بە شمشێرێک دژی نادادپەروەریی و سەرکوتکردن. لە ھەمانکاتدا خوێنەرەکانم بوون بە سوپا و بەو جەنگاوەرانەی، هەمان جەنگی من درێژە پێدەدەن".

هەروەها دەڵێ "ئەوە راستە کتێبەکانم بۆنی خوێنیان لێدێت، بەڵام خوێنی کێ؟ خوێنی ئەو ژن و کچانەی رۆژانە بە تۆمەتی جیاواز دەکوژرێن و لەدوای مردنیشیانەوە گۆڕێکیان پێ رەوا نابینرێت".

سارا عومەر ئەو خەڵاتەی بەهۆی نووسینی رۆمانی "مردووشۆر" وەرگرتووە، لە رۆمانەکەدا باسی کولتووری کوردی و "فەرهەنگی ژنکوژی" لەنێو کولتووری کوردی دەکات، هەروەها باسی ئەو دیاردە کۆمەڵایەتیی و ئایینییانەش دەکات "کە مافەکانی ژن لە کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پێشێل دەکەن".

سارا کتێبەکانی بە زمانی دانمارکی نووسیوە و وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی فەڕەنسی، سویدی، نەرویژی، ماکادۆنی و سێربی. ئێستاش خەریکە بە کوردی دەیاننوسێتەوە، و بە زمانەکانی ئەڵمانی و ئینگلیزیش بەڕێوەیە.

بەگشتی ئەو رۆمانە بۆ چوار زمان وەرگێڕدراوە (ئینگلیزی، ئەڵمانی، فەرەنسی و سویدی) و، نیو ملیۆن دانەی لێ فرۆشراوە، بەمنزیکانە بڕیارە بکرێتە کوردیش.

هـ.ر.