ئاماری نوێی كۆرۆنا.. هه‌ولێر له تووشبوون و سلێمانی له مردن له پێشه‌وه‌ن

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری نوێی تایبه‌ت به ره‌وشی كۆرۆنای له هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه. به گوێره‌ی ئاماره‌كه، هه‌ولێر له تووشبوون و سلێمانی له مردن به هۆی كۆرۆنا له ریزبه‌ندی پێشه‌وه‌ن.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌ی ژماره (270)ی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی، كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (22ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2020) بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه: له ماوه‌ی (24) كاتژمێری رابردوودا (6505) پشكنین كراوون، كه زۆرینه‌یان له هه‌ولێر بووه و (2636) پشكنین كراوه و له دهۆك به پله‌ی دووه‌م پشكنین كراوه و ژماره‌ی پشكنینه‌كان (2845) پشكنین بووه و له سلێمانی (815) پشكنین كراوه. له گه‌رمیان (129) و له راپه‌ڕین و هه‌ڵه‌بجه‌ش، ته‌نیا (40) پشكنین بۆ هه‌ر یه‌كێكیان كراوه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه (495) كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون، كه هه‌ولێر پشكی شێری به‌ركه‌وتووه و (193) كه‌س تۆمار كراون و به دوای ئه‌ودا سلێمانی به (137) و دهۆك به (113) حاڵه‌ت دێن.
سه‌باره‌ت به مردنیش، له ئاماره‌كه‌دا هاتووه: (17) كه‌سی دیكه گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه زۆرترینیان له سلێمانی بوون و ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له‌و شاره گیانیان له‌ده‌ستداوه، (8) كه‌سه و له دوای ئه‌ویش دهۆك به چوار كه‌س و هه‌ولێر به (3) كه‌س و راپه‌ڕین به (2) كه‌س دێن، به‌ڵام له هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان هیچ حاڵه‌تێكی مردن تۆمار نه‌كراوه.
ئاماری گشتی:
کەرەنتین هاووڵاتی: 21871
پشکنین: 778132
تووشبوون: 93433
چاکبوون: 57941
لەژێر چارەسەر: 32498
مردن: 2994.